ئیسرائیل: بەرگریی تەواوەتیمان بەرامبەر درۆنەکان نابێت

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل: بەرگریی تەواوەتیمان بەرامبەر درۆنەکان نابێت

دانیاڵ هەگاری، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل

ئاڤا نیوز 

 

گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل جەخت لە دەستپێکردنی هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەکاتەوە و دەڵێت تاوەکو فڕۆکە بێفڕۆکەوانی ئێرانی دەگاتە سنوورەکانیان چەن کاتژمێرێکی پێویستە.

 

وێنە گەورەکە: ئێران لە وەڵامی بە ئامانجگرتنی کۆنسوڵخانەکەی لە دیمەشق، دەستی بە هێرشێکی فراوانی فرۆکەی بێفڕۆکەوان کردووە بۆ سەر ئیسرائیل.

 

لێدوانی فەرمی: دانیاڵ هەگاری، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕاگەیاند: هەر لەگەڵ گەیشتنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران مامەڵەی لەگەڵ دەکەین، بەڵام هۆشداری دەدەین کە بەرگریی 100% نابێت.

 

زانیاریی زیاتر: ئێران فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بە ئاراستەی ئیسرائیل هەڵداوە، بە قسەی گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل، بەرگرییەکانیشان ئامادەن بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ بارودۆخەکە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ