حیزبوڵڵای لوبنان هێرشی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد

شەیری بکە لە:
حیزبوڵڵای لوبنان هێرشی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد

دیمەنی ساتی ئاراستەکردنی مووشەکەکان

ئاڤا نیوز

هاوشانی ئێران گرووپی چەکداریی حیزبوڵڵای لوبنان هێرشی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکانی ئیسرائیل، هێزەکانمان کاتژمێر 12:35 خولەکی ئەمشەو بارەگای بەرگریی ئاسمانی و مووشەکی هێزەکانی ئیسرائیل لە جۆڵان بە دەیان مووشەکی کاتیۆشا کردووەتە ئامانج.

 

لەلایەکی دیکەوە: هەر ئەمشەو ئێران بە چەند قۆناغ و بە مووشەک و درۆن دەستی بە هێرشێکی ئاسمانیی فراوان  دژی ئیسرائیل کرد.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل وەک وەڵامدانەوەیەکە بۆ ئەو هێرشەی کرایە سەر کونسوڵخانەیان لە دیمەشقی سووریا.


شەیری بکە لە: