نەتانیاهۆ: ئیسرائیل بۆ هەموو هێرشێکی ئێران ئامادەیە

شەیری بکە لە:
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل

ئاڤا نیوز
 
هێرشە چاوەڕوانکراوەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلیش دڵنیایی بە گەلەکەی دەدات لەوەی پارێزراو دەبن و بۆ هەموو هێرشێک ئامادەن.

لێدوانی فەرمی: بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە گوتارێکدا ڕایگەیاند، ئیسرائیل خۆی بۆ "ئەگەری هێرشی ڕاستەوخۆی ئێران ئامادە کردووە و ئامادەیە ڕووبەڕووی هەر سیناریۆیەک ببێتەوە، جا چ بەرگری بێت یان هێرشبەری".

زانیاریی زیاتر: نەتانیاهۆ پشتیوانی و ئامادەبوونی ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا و چەند وڵاتێکی دیکەی شانبەشانی ئیسرائیل بەرزنرخاند.

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئێران بە دەیان درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکردووە، سوپای ئیسرائیلیش بۆ ماوەی 48  کاتژمێر باری نائاسایی ڕاگەیاندووە.

 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ