ئەمریکا لەسەر کەشتییەکەی ئیسرائیل هاتە دەنگ

شەیری بکە لە:
ئەمریکا لەسەر کەشتییەکەی ئیسرائیل هاتە دەنگ

دیمەنیک لە کەشتی MCS ARIES کە لەلایە ئیال ئۆفەر، ملیاردرێری ئیسرائیلی خاوەنداریەتی دەکرێت

ئاڤا نیوز

ئەمریکا لەبارەی کەشتییەکەی ئیسرائیل هاتە دەنگ و داوا لە ئێران دەکات دەستبەجێ ئازادی بکات.

لێدوانی فەرمی:  ئەدریان واتسۆن، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا ڕایگەیاند: داوا لە ئێران دەکەین دەستبەجێ کەشتییەکە و تیمە نێودەوڵەتییەکەی ئازاد بکات. 

زانیاریی زیاتر: ئەمریکا دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکە بە پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان و سوپای پاسدارانیش بە "چەتەی دەریا" ناو دەبات.

بۆچی گرنگە: ڕووداوەکە لەکاتێکدایە گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە پەرەسەندندان و ترسی  هێرشی تۆڵەسەندنەوە لەلایەن ئێرانەوە بۆ سەر ئیسرائیل لە زیادبووندایە.

باکگراوند: ئەمڕۆ شەممە هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران لە نزیک گەرووی هورمز دەستی بەسەر کەشتییەکی بارهەڵگری سەر بە ئیسرائیل بە ناوی MCS Aries دا گرت گرت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ