ڤیدیۆ؛ قوللە سەربازییەکانی سنووری مەلائۆمەر دەڕووخێنرێن

شەیری بکە لە:
ڤیدیۆ؛ قوللە سەربازییەکانی سنووری مەلائۆمەر دەڕووخێنرێن

ئاڤا نیوز

ئاسایشی هەولێر قوللە سەربازییەکانی سنووری کۆمەڵگەی مەلائۆمەر دەڕووخێنێت کە دوێنێ شەو تەقەیان تێدا کرا.

چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو لە گوندی شەوک-ی سنووری ناحیەی مەلائۆمەر لە پارێزگای هەولێر، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی شەڕ لە نێوان دوو خانەوادەدا دروست بوو و بە چه‌كی سووك و قورس ڕووبه‌ڕووی یه‌ك بوونه‌وه‌.


لێدوانی فەرمی:  موقەدەم ئەردەلان دەلۆ، بەرپرسی ڕاگەیاندنی ئاسایشی هەولێر بە ئاڤا نیوزی  گوت: ده‌ستیان به‌ ڕووخاندنی قوللە سەربازییەکان کردووە کە دوێنێ شەو تەقەیان لێوە کرا.

زانیاریی زیاتر: قوللەکان لەسەر ژمارەیەک خانوو دروستکراون، دواتر لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاسایش وردەکارییەکەی دەخاتەڕوو.

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: