کۆنترین پەرتووكی جیهان لەسەر شۆکۆلاتە دەخرێتە زیادکردنی ئاشکراوە

شەیری بکە لە:
کۆنترین پەرتووكی جیهان لەسەر شۆکۆلاتە دەخرێتە زیادکردنی ئاشکراوە

وێنەی پەرتووكەكە: euronews

ئاڤا نیوز


کۆنترین پەرتووكی جیهان کە لە سەر شۆکۆلاتە نووسراوە، لە زیادکردنێکی ئاشکرادا دەفرۆشرێت.


چیرۆكی سەرەكی: پەرتووكەكە ناوی (وتاری شۆکۆلاتە - Un Discurso del Chocolate)ـیە و ساڵی 1624 لەلایەن پزیشکێکی ئیسپانی بە ناوی سانتیاگۆ دو ڤالوردێ توریس نووسراوە. لە پێنج بەش پێکهاتووە و تیایدا باس لە لێکۆڵینەوە پزیشکییەکان سەبارەت بە کاریگەریی شۆکۆلاتە لە سەر جەستەی مرۆڤ، شێوازەکانی ئامادەکردن و هەروەها لایەنە کولتوورییەکانی شۆکۆلاتە کراوە. 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: تا ئێستا تەنیا سێ دانە لەم پەرتووكە دۆزراونەتەوە کە یەکێکیان لە پەرتووكخانەی گشتیی مەدرید و ئەودیکەشیان لە زانکۆی سان دیاگۆ لە کالیفۆرنیا پارێزراوە. بڕیارە ئەم دانەیەشیان لە پۆرتوگال بخرێتە زیادکردنی ئاشکراوە. 


زانیاریی زیاتر: لە بەشێک لە پەرتووكەكەدا هاتووە "شۆکۆلاتە سرووشتێکی گەرم و شێدار و چەوری هەیە و دەکرێت ببێتە هۆی هەڵچوون و توڕەیی."   

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ