ئاڤا نیوز
دوو ڕۆژە پرسی کڕین و فرۆشتنی شوێنی بەرماڵ لە مزگەوتی بەهەشت، بابەتی گەرمی سۆشیال میدیایە و پێشنوێژی مزگەوتەکەش دەڵێت "ئەو پارەیەی بۆ دروستکردنی مزگەوتەکە کۆدەکرێتەوە ناهێنرێتە لای ئەو بەڵکو لەلایەن لیژنەیەکەوە سەرپەرشتی دەکرێت."
چیرۆکی سەرەکی: گرتەیەکی ڤیدیۆیی عەبدوللـەتیف ئەحمەد، پێشنوێژی مزگەوتی بەهەشت لە سلێمانی، کە شەوی 27 لەسەر 28 ـی ڕەمەزان لە مزگەوت نوێژخوێنان بۆ زیندووکردنەوەی شەوی قەدر کۆبوونەتەوە تۆمارکراوە، کاردانەوەی لێکەوتەوە، چونکە لە بەشێکی قسەکانی بە نوێژخوێنان دەڵێت، "برایانم با ڕێگەیەکی خێرتان نیشاندەم کە بۆ قیامەتی خۆتان خێرە، تێچووی درووستکردنی مزگەوتی بەهەشتمان دابەشی سەر ژمارەی نوێژ خوێنان کردووە، هەر بەرماڵێک 650 دۆلار تێچووەکەی دەبێت ئێوەش دەتوانن بە کڕینی شوێنی بەرماڵ لەو خێرە سوودمەند بن."
لێدوانی فەرمی: "کەسانێک هەن لێت تێدەگەن، خەڵک چەواشە و بوهتان بڵاودەکەنەوە، چۆن لەخوا ناترسن، ئەی گەر خودا بیانکاتە بەراز و مەیموون چی دەکەن."عەبدوللـەتیف ئەحمەد، پێشنوێژی مزگەوتی بەهەشت لە سلێمانی ئەوەی بە ئاڤا نیوز گوت.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: عەبدوللـەتیف ئەحمەد، پێشنوێژی مزگەوتی بەهەشت، لەبەشێکی دیکەی ئاخاوتنەکانیدا تیشکی خستە سەر ئەوەی، "ئەو پارەیەی بۆ دروستکردنی مزگەوتەکە کۆدەکرێتەوە ناهێنرێتە لای ئەو، بەڵکو لەلایەن لیژنەیەکەوە سەرپەرشتی دەکرێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 خولەک لەمەوپێش
شاندی حەماس بۆ دانووستان سەردانی قاهیرە دەکەن
- عێراق
- 29 خولەک لەمەوپێش
زۆربەی زیندانییانی عێراق بە تاوانی ماددەی هۆشبەر سزا دراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەهۆی کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرێک لە ئەمریکا شەش کەس گیان لەدەست دەدەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
لە یۆنان باسی کێشەی تانجەڕۆی سلێمانی کرا
10 نیسان
Open AI سکاڵای یاسایی دژی ئیلۆن مەسک تۆمار دەکات
10 نیسان
مەترسی لەسەر ژیانی شازادە هاری هەیە
10 نیسان
بەهۆی جۆرە مامەڵەیەکەوە ژمارەیەك زێڕینگەر مایەپووچ دەبن
9 نیسان
- کوردستان
- 55 خولەک لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا کۆبووەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و سوودانی لە کۆبوونەوەدان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەڕان بە دوای تەرمی ئاڤێستا بەردەوامە