گەڕان بە دوای تەرمی ئاڤێستا بەردەوامە

شەیری بکە لە:
گەڕان بە دوای تەرمی ئاڤێستا بەردەوامە

گەڕان بەدوای تەرمی ئاڤێستا بەردەوامە

ئاڤا نیوز

 

پارێزگاری هەولێر تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە سنووری بارزان بەسەردەکاتەوە کە بە دوای تەرمی ئاڤێستا یوسف دا دەگەڕێن.

 

وێنە گەوەکە: ڕۆژی 5ـی نیسان، ئاڤێستا یوسف بەرزنجی، تەمەن 27 ساڵ و دانیشتووی شاری هەولێر، کەوتە نێو ڕووباری تەنگاتوور لە قەزای مێرگەسۆر، ماوەی هەشت ڕۆژە لە ئاسمان و زەوییەوە گەڕان بەدوایدا بەردەوامە و تا ئێستا هیچ سۆراغێکی نییە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە پرۆسەی کاری تیمەکانی بەرگریی شارستانی بۆ هەوڵەکانی گەڕان بە دوای ئاڤێستادا، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر کەسوکاری ئاڤێستا و ئەو تیمانەی بەسەرکردەوە کە لە شوێنی ڕووداوەکە سەرقاڵی گەڕانن و هەموو ئامادەییەکی بۆ هەوڵەکانی دۆزینەوەی ئاڤێستا نیشان دا.

 

پەیامی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەکانی سەرۆک بارزانی هەموو هەوڵێک بۆ دۆزینەوەی ئاڤێستا خراوەتە گەڕ، هاوکات تیمەکانی بەرگریی شارستانی و تیمی فڕۆکەوانیی فریاگوزاریی شاری هەولێر، لە سنووری بێخمە تا قەزای خەبات خراونەتە ئەرک و هەوڵەکانیان بۆ دۆزینەوەی ئاڤێسا چڕ کردووەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ