یەكێتیی ئەوروپا پڕۆژەی ناردنی كۆچبەران بۆ وڵاتی سێیەم تاوتوێ دەكات

شەیری بکە لە:
یەكێتیی ئەوروپا پڕۆژەی ناردنی كۆچبەران بۆ وڵاتی سێیەم تاوتوێ دەكات

ئاڵای یەكێتی ئەوروپا

ئاڤا نیوز


یەکێتیی ئەوروپا پڕۆژەیەک بۆ ناردنی کۆچبەران بە وڵاتانی دەرەوەی یەکێتییەکە تاوتوێ دەکات. پڕۆژەکە هاوشێوەی هەمان ئەو پڕۆژەیەیە کە بەریتانیا بە هۆیەوە کۆچبەران بۆ ڕواندا دەنێرێت. 


وێنە گەورەکە: بڕیارە رۆژی چوارشەممە، پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا گفتوگۆ لە سەر هەموارکردنەوەی یاساکانی کۆچبەری بکات و یەکێک لە پێشنیازەکانیش ئەوەیە، ئەو کۆچبەرانەی بە شێوەی نایاسایی دەچنە وڵاتانی یەکێتییەکە بۆ وڵاتێکی سێیەم لە دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا ڕەوانە بکرێن. 


زانیاریی زیاتر: بە گوێرەی پێشنیازەکە پێویستە "پەیوەندییەک" لە نێوان کەسی کۆچبەر و ئەو وڵاتەدا هەبێت کە بۆی دەنێردرێت؛ لە کاتێکدا لە بەریتانیا ئەم مەرجە ڕەچاو نەکراوە.


لە لایەکی دیکەوە: ئیتاڵیا گرێبەستێکی لەگەڵ ئەلبانیا بۆ ناردنی کۆچبەران واژۆ کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: