کۆریای باشوور حەوت ملیار دۆلار بۆ زیرەکی دەستکرد تەرخاندەكات

شەیری بکە لە:
کۆریای باشوور حەوت ملیار دۆلار بۆ زیرەکی دەستکرد تەرخاندەكات

زیرەكی دەستكرد- وێنەی گوزارشت

ئاڤا نیوز


کۆریای باشوور بەنیازە تا ساڵی 2027 ، نزیکەی حەوت ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە زیرەکی دەستکرد دا بکات، لەکاتێکدا هەوڵدەدات ببێتە پێشەنگی جیهانی لە بواری بەرهەمهێنانی نیمچە هێڵکاری پێشکەوتوودا.


وێنە گەورەکە: چین گەورەترین پێشەنگی بواری زیرەکی دەستکردە، ناوەندی سەرەکی کۆمپانیاکانی سامسۆنگ و ئێکس کەی و چەندین کۆمپانیای دیکەی تێدایە، کە ڕۆڵی سەرەکییان هەیە لە بەرەوپێشبردنی زیرەکی دەستکرد دا و دەشیەوێت بەردەوامبێت لە بەرەوپێشچوون و بەهێزترکردنی زیرەکی دەستکرد.


لێدوانی فەرمی: وون سوک یول، سەرۆکی کۆریای باشوور ڕایگەیاند: "تا ساڵی 2027 بڕی 9.4 تریلیۆن وۆن (6.94 ملیار دۆلار) لە بواری زیرەکی دەستکرد و نیمچە ڕێبەرەکانی زیرەکی دەستکرد وەبەرهێنان دەکەین، ئەمە جگە لەوەی سندوقێکی جیا بە بڕی 1.4 ملیار وۆن ( یەک ملیار دۆلار) "بۆ یارمەتیدانی گەشەی ئابووری بەکاردەخرێت". 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم هەڵوێستەی یون ڕۆژێک دوای ئەوە هات کە بەرپرسانی ئەمریکا ڕایانگەیاند، کۆمپانیای زەبەلاحی تایوانی TSMC ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر دروستکردنی کارگەیەکی نیمچە هێڵکاری لە ویلایەتی ئەریزۆنا کە دەبێتە سێیەم کارگە لەو بوارەدا، بەمەش کۆی وەبەرهێنانەکان لە ئەمریکا دەگاتە 65 ملیار دۆلار.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ