ئەمریكا ئەو چەكانەی لە دەریای سوور دەستیان بەسەردا دەگرێت دەنێرێتە ئۆكراینا
- هەواڵ
- 9 نیسان

چەكی حووسییەكان- وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
سوپای ئەمریکا لە ماوەی چوار مانگی ڕابردوودا، دەستی بەسەر پێنج هەزار چەکی جۆراوجۆر لە دەریای سووردا گرتووە و سەرجەمیان بۆ ئۆکراینا دەنێرێت.
وێنە گەورەکە: لە ماوەی چوار مانگی ڕابردوودا هێزەکانی ئەمریکا لە دەریای سوور دەستیان گرتووە بەسەر ژمارەیەکی زۆر چەک و تەقەمەنی و فیشەک و چەکی قورسدا، هەموو چەکانە” ئێرانین” و بۆ حووسییەکان نێردراون، سەرجەمیان بۆ ئۆکراینا دەنێرێت.
ژمارەکان وادەڵێن:
ژمارەی ئەو چەکانەی دەستیان بەسەردا گیراوە لە چوار مانگی ڕابردوودا
پێنج هەزار چەکی جۆراوجۆری کڵاشینکۆف و ئارپیچی
زیاتر لە 500 هەزار فیشەکی 7.62 ملم
زیاتر لە 54 ئارپیچی نوێ
لێدوانی فەرمی: سەرکردایەتیی ناوەندی ئەمریکا ڕایگەیاند: ئەو بڕە چەک و تەقەمەنییە بەسە بۆ یەک لیوای ئۆکراینا، ئەم چەکانە یارمەتی ئۆکراینا دەدەن لە بەرگریکردن لە خۆیدا دژی داگیرکارییەکەی ڕووسیا”.
باکگراوند: لە حەوتی ئۆکتۆبەرەوە، کە شەڕ لە نێوان ئیسڕائیل و حەماسدا دەستیپێکردووە، حووسییەکان بە هاوکاری “ئێران” دەستیان بە هێرشی مووشەکی کردووە بۆ سەر کەشتییە سەربازی و بازرگانییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا و ئەو وڵاتانەی کە پشتیوانی ئیسڕائیل دەکەن، ئەمریکا و بەریتانیاش ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانییان دژی حووسییەکان ڕاگەیاندووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و سیسی سەبارەت بە غەززە گفتوگۆ دەکەن
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک جەژنی ئەکیتۆی کلدانی و ئاشووری و سریانییەکان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار