ژنانی مەغریب دەتوانن پاسپۆرت بۆ منداڵەکانیان دەربکەن

شەیری بکە لە:
ژنانی مەغریب دەتوانن پاسپۆرت بۆ منداڵەکانیان دەربکەن

پاسپۆرت و ئاڵای مەغریب- وێنە: جەزیرە

ئاڤا نیوز 


وەزارەتی ناوخۆی مەغریب ڕایگەیاند، هەموو ژنانی مەغریب دەتوانن داوای وەرگرتنی پاسپۆرت بۆ منداڵەکانیان بە بێ ڕەزامەندی باوکی منداڵەكان بکەن.  


لێدوانی فەرمی: عەبدولوافی لەفتیت، وەزیری ناوەخۆی مەغریب ڕایگەیاند: ژنانی مەغریبی، چ هاوسەرگیریان کردبێت یان جیابوونەتەوە، دەتوانن کۆپی بەڵگەنامەی لەدایکبوونی منداڵەکانیان بەدەستبهێنن، بەبێ ئەوەی پێویستیان بە مۆڵەتی باوکەکە هەبێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت:ئەم هەنگاوە دەکەوێتە چوارچێوەی ئاسانکاری بۆ دایکانی مەغریبی لە ناوەوە و دەرەوەی مەغریب بۆ بەدەستهێنانی بەڵگەنامەی کارگێڕی بۆ منداڵەکانیان، وەک پاسپۆرت، بەبێ ئەوەی پێویستیان بە وەرگرتنی ڕەزامەندی پێشوەختە لە باوکەکە هەبێت.


زانیاریی زیاتر: بە گوێرەی مەرجە یاساییەکان هەرکەسێکی بەرپرس لە منداڵەکە دەتوانێت داوای پاسپۆرت بۆ منداڵەکان بکات.


گۆشەیەكی دیكە: لە ڕابردوودا لە مەغریب، بەبێ ڕەزامەندی باوک مۆڵەت بە بە دەستهێنانی بەڵگەنامەی فەرمی منداڵان نەدەدرا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان