ئەمریکا خۆی بۆ هێرشی زیکزیکە ئامادە دەکات

شەیری بکە لە:
ئەمریکا خۆی بۆ هێرشی زیکزیکە ئامادە دەکات

مێرووی سیکادا. وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز

مێرووی سیکادا، کە بە زیکزیکەش ناودەبرێت، خۆیان بۆ ڕەو و فڕینێکی فراوان لە ڕووبەرێکی گەورەی ئەمریکا ئامادە دەکەن کە بۆ ماوەیەکی کورت سەر دەردەهێنن و ئاسمانی چەند ویلایەتێکی ئەمریکا دادەپۆشن.


وێنە گەورەکە: سیکادا زۆربەی سووڕی ژیانیان لە ژێر زەوی بەسەردەبەن، بەڵام ئەو کاتانەی کە لە ژێر زەوی دێنە دەرەوە زیکە زیکی زۆر دەکەن. ئێستا وەرزی هاتنەدەرەوەی زیکزیکەیە لە ویلایەتەکانی باشووری ئەمریکا و چاوەڕێ دەکرێت ژمارەیەکی زۆریان بێنە دەرەوە. 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی گوتەی شارەزایان، لەم مانگەوە لە هەمان کاتدا دوو جۆری سیکادا لە هەمان خێزان سەریان دەردەهێنن و بە ١٧ ویلایەتی ئەمریکادا بڵاودەبنەوە، ژمارەیشیان لە ترلیۆنێک زیاتر دەبێت. هەڵفرینی ئەم دوو جۆرە زۆر دەگمەن ڕوودەدات و لە 221 ساڵی ڕابردوودا ئەمە یەکمجارە ڕووبدات.


زانیاریی زیاتر: جۆن لیل، زانای مێرووناس لە زانکۆی جۆرج واشتن، دەڵێت: ئەم جۆرە لە زیکزیکە تەنیا چەند هەفتەیەکی کورت لەسەری زەوی دەژین، دوای وەچەخستنەوە و زاوزێکردن دەمرن، بەشیوەیەکی گشتی ژیانکردنیان  لەسەر ڕووی زەوی زۆر کەمە و تەنیا %0.5ـی کۆی سووڕی ژیانیان لە سەر زەوییە و %99.5ـی دیکەی لە ژێر زەویدان.


ئەمەش بزانە: لە جیهاندا، نزیکەی سێ هەزار جۆر لە مێرووی سیکادا هەن؛ تەنیا حەوت جۆریان لە ئەمریکای باکوور هەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان