گەندەڵی لە عێراق دەزگا ئەمنییەکانیشی گرتووەتەوە

شەیری بکە لە:
گەندەڵی لە عێراق دەزگا ئەمنییەکانیشی گرتووەتەوە

لۆگۆی دەستەی دەستپاکیی عێراق

ئاڤا نیوز

 

دەستەی دەستپاکیی عێراق ڕایدەگەیێنێت لەنێو دەزگا ئەمنییەکان، گەندەڵی کراوە و بەرپرسانی باڵاش تێوەگلاون.

 

چیرۆکی سەرەکی: عەمیدێکی دەزگەی ئاسایشی نیشتمانی لە پارێزگای بابل لەگەڵ هاووڵاتییەک ڕێکدەکەوێت بۆ ئەوەی لە یەکێک لە دەزگە ئەمنییەکان دایبمەزرێنێت، لە بەرامبەردا داوای هەشت هەزار دۆلاری ئەمریکی لێکردووە، لە دیداری یەکەمیان بڕی دوو هەزار دۆلاری بۆ بردووە، لەوکاتەشدا ئەفسەرەکە دەستگیرکراوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لە دەستەی دەستپاکیی عێراق ڕایگەیاند: "دادگەی تاوانەکانی بابل سزای چوار ساڵ زیندانی بۆ یەکێک لە ئەفسەرە پلە باڵاکان لە دەزگەی ئاسایشی نیشتمانی دەرکرد، بەهۆی ئەوەی داوای بەرتیلی لە هاووڵاتییەک کردووە لە بەرامبەر دامەزراندنی لە یەکێک لە دەزگە ئەمنییەکان".


زانیاریی زیاتر: لە دوای ساڵی 2003 گەندەڵی لە عێراق بووەتە باوترین دیاردە و سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەتی گرتووەتەوە، ئێستاش گەیشتووەتە ئاستێكی مەترسیدار و حکومەت ناتوانێت بنبڕی بکات.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان