سەرۆکی هەرێمی کوردستان: هەوڵی سەرۆکوەزیران بارزانی و سوودانی بۆ چارەسەرکردنی پرسی مووچە بەردەوامە

شەیری بکە لە:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان: هەوڵی سەرۆکوەزیران بارزانی و سوودانی بۆ چارەسەرکردنی پرسی مووچە بەردەوامە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغدا

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی هەڵبژاردن لەگەڵ سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە و گفتوگۆیان لەبارەی ئەو پرسەوە کرد.

 

زانیاریی زیاتر: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر هەمان پرس، بەشداری لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کرد.

 

لێدوانی فەرمی: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "سەرۆکوەزیرانی هەرێمى كوردستان و سەرۆكوەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەكی بەردەوامدان بۆ ئەوەی پرسی مووچە چارەسەر بكرێت".

 

لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە هەڵبژاردنەكانی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند، هیوادارین هێزە سیاسییەكان هەموویان پێكه‌وه‌ بگەنە تێگەیشتنێكی هاوبەش لەسەر ئەوەی كە هەڵبژاردن بكرێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ