ئاڤا نیوز
دوای هەشت ڕۆژ کارکردنی بەردەوام لە پردی زارگەلی، ئەمڕۆ پردەکە بەتەواوی چاککرایەوە. چاوەڕێ دەکرێت ئاگاداری دەستپێکردنەوەی هاتووچۆ بە شۆفێران بدرێت و هاتووچۆکردن لە ڕێگای سۆران - هەولێر ئاسایی ببێتەوە.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە هەفتەیەکە بەهۆی تێکشکانی پردی زارگەلی هاتووچۆ لە ڕێگەی سەرەکی نێوان هەولێر و سۆران وەستاوە و شۆفێران ناچارن ڕێگەی بێخاڵ بەکاربهێنن، ئەمەش گرفتی بۆ شۆفێران دروست کردووە بەتایبەت ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان و لە کاتژمێر 07:00ی بەیانی بۆ 07:00ی ئێوارە بۆیان نییە بە ڕێگاکەدا هاتووچۆ بکەن.
چیرۆکی سەرەکی: هەشت ڕۆژ بە بەردەوامی تیمەکانی چاککردن و ڕێگاوبانی سۆران لەسەر پردەکە کاریان کرد، بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا شاڕێی گەشتیاری بازرگانی و گەشتیاریی ناوچەکە ئاسایی ببێتەوە، کە بەهۆی خۆپێداکێشانی ترێلەیەک پردی زارگەلی تێکشکا و هاتووچۆی پەکخست.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا پردەکە ڕاستکراوەتەوە، لە ژێرەوەش بەربەستی بەهێزی بۆ دانراوە تا بەرگەی قورسایی زۆر بگرێت، هەروەها قیڕەکەشی نوێکراوەتەوە. چاوەڕێ دەکرێت ئاگاداری دەستپێکردنەوەی هاتووچۆ بە شۆفێران بدرێت.
لێدوانی فەرمی: ڕەجەب زوبێر، قایمقامی قەزای ناوەندیی سۆران بە ئاڤا نیوزی وت: "ئەگەر هیچ نەیەتە پێش سبەی یەکشەممە هاتوچۆ ڕێگای خەلیفان بۆ سۆران ئاسایی دەبێتەوە و شۆفێران دەتوانن ڕێگاکە بەکاربهێننەوە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 12 چرکە لەمەوپێش
لە عێراق سێ هەزار کەس لەسەر ماددەی هۆشبەر دەستگیر کراون
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا زیاتر لە 300 هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر یەمەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێت و دەبرێتە دەرەوەی کوردستان
20 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێت و دەبرێتە دەرەوەی کوردستان
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تیمێکی شەهیدان و ئەنفالکراوان و تەندروستی کۆیە سەردانی بەغدا دەکەن
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار گەنجێک لە بەنداوی ئاقوبان دەخنکێت