لە هەولێر نرخی گۆڕ تا دێت گران دەبێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

لە هەولێر نرخی گۆڕ تا دێت گران دەبێت بەهۆی کەمی زەوییەوە، هۆکارێکی دیکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە خێزانەکان دەچن ڕووبەرێکی زۆر دەکڕن و دیواری بۆ دروست دەکەن، بەو مەبەستەی گۆڕی هەموویان لە تەنیشت یەکەوە بێت.


چیرۆکی سەرەکی: لە هەولێر
دوو گۆڕستان بە پارەن، خەڵک دەچێت زەویی دەکڕێت، پارچە زەوییەکانش بە 60 مەتر و 100 مەتر دەفرۆشرێن و زەوی تەنیا بۆ یەک گۆڕ نافرۆشرێت، نرخی پارچەیەکیش لە نێوان 5 بۆ 10ملیۆن دینارە، ئەمەش بووەتە جێگەی مشتومڕ و نیگەرانی هاونیشتمانیان، یاسا و ئایینیش قسەی خۆیان هەیە.

زانیاریی زیاتر: لە هەولێر 18 گۆڕستان هەیە، 16 یان بەخۆڕایین و پڕیش بوون، تەنیا دوو گۆڕستان ماون جێگەی ناشتنی مردوویان لێ ماوە، ئەوانیش گۆڕستانی کەسنەزان و گۆڕستانی ناڵەشکێنن لەسەر ڕێگەی گوێڕ.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ