ئیسرائیل بەشێکی سوپا لە كەرتی غەززە دەكشێنێتەوە

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل بەشێکی سوپا  لە كەرتی غەززە دەكشێنێتەوە

سێ سەربازی ئیسرائیلی لە کەرتی غەززە، سەرچاوە: AFP

ئاڤا نیوز

سوپای ئیسرائیل فیرقەیەکی کۆماندۆ بەتەواوی لە باشووری كەرتی غەززە دەکشێنێتەوە.

وێنە گەورەكە: ڕۆژی یەكشەممە شەڕ لە كەرتی غەززە پێینایە مانگی حەوتەمەوە، سوپای ئیسرائیل 600 سەربازی لە کەرتەکە لەدەستداون، ژمارەی كوژراوانیش 33 هەزاری تێپەڕاندووە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە: فیرقەی 98ی كۆماندۆ کۆتایی بە ئەركەكانی هێناوە لە خان یونس، گەڕاوەتەوە خاكی ئیسرائیل بۆ خۆئامادەكردن بۆ ئۆپەراسیۆنی داهاتوو.


زانیاریی زیاتر: بەپێی ڕاگەیێنراوی سوپای ئیسرائیل، فیرقەی 162 و لیوای نەهال لە كەرتی غەززە بەردەوام دەبن لە كارەكانیان تا ئازادكرنی سەرجەم بارمتەكان.


ئەمەش بزانە: ئەمە لەکاتێکدایە ئامادەکارییەکانی گەڕێکی نوێی گفتوگۆکانی پەیوەست بە ئاگربەستی غەززە و ئازادکردنی بارمتەکان تەواو بوون کە بڕیارە بە نێوەندگیریی ئەمریکا، قەتەر و میسر بەڕێوە بچن. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: