
مارکێتەکانی ئسیپانیا بە زنجیر ڕۆنی زەیتوونەکانیان دەپارێزن لە دزیکردن - ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
ئێستا لە سوپەرمارکێتەکانی ئیسپانیا ڕێکاری زیاتر بۆ پاراستنی ڕۆنی زەیتوون لە دزی گیراوەتە بەر، وەک ئەوەی کۆد لە شوشەکان دەدەن یان تەنانەت لە هەندێک شوێن بە زنجیر دەیانبەستنەوە.
وێنە گەورەکە: وشکەساڵی و گەرمای زۆر بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی 70% لە نرخی ڕۆنی زەیتوون بەراورد بە ساڵی ڕابردوو. ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە دزەکان لە سوپەرمارکێتەکان زیاتر لە هەر شتێکی دیکە ڕۆنی زەیتوون بدزن، تاوەکو لە دەرەوە بە نرخێکی بەرزتر بە وردەفرۆشەکانی بفرۆشنەوە.
لەلایەکی دیکەوە: لەکاتێکدا لە وڵاتانی دیکەی ئەوروپا بە زۆری خواردنەوە کحولییەکان دەبنە ئامانجی دزی، لە ئیسپانیا ڕۆنی زەیتوون، پەنیر و قوتووی ماسیی گرانبەها زیاتر دەدزرێن.
زانیاریی زیاتر: بەشی زۆری ئەو دزییانەی کە لە ڕۆنی زەیتوونی سوپەرمارکێتەکان دەکرێت، لەلایەن کەسانی تاوانکارەوە دەکرێت، نەک لەلایەن کەسانی هەژار و برسییەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیسپانیا گەورەترین بەرهەمهێنی ڕۆنی زەیتوونە لە جیهاندا. بەرهەمهێنانی زەیتوون بەشێکی گرنگە لە ژیانی ئابووری و کولتووری خۆراکی ئەو وڵاتە، بە جۆرێک کە بە 'زێڕی شل' ناوی دەبەن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 11 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و مێلانیای خێزانی بەشداری پرسەکەی پاپا فرانسیس دەکەن
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
25%ـی کارەکانی پرۆژەی ئاوی قوشتەپە تەواو کراوە
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
127 ساڵ بەسەر دەرچوونی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی تێپەڕ دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چۆن خۆمان لە هاککردنی وەتسئەپەکانمان بپارێزین؟
10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێڵگەیەکی ئالۆڤێرا لە هەرێمی کوردستان پێداویستی هەموو عێراق دابین دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی هەولێر؛ خۆشەویستی پیاوان و ناحەزی ئافرەتانە
20 نیسان
کەشتیوانێکی ئاسمانی بۆ یادی لەدایکبوونی دێتەوە بۆ سەر زەوی
20 نیسان
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێن و دەبرێنە دەرەوەی کوردستان
20 نیسان
- جیهان
- 11 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و مێلانیای خێزانی بەشداری پرسەکەی پاپا فرانسیس دەکەن
- جیهان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ئاسایشی ئەمریکا دزی لێ دەکرێت
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
چین هۆشداری تووند بە ئەمریکا دەدات
- جیهان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای مردنی پاپا فڕانسیس، چۆن پاپای نوێی ڤاتیکان هەڵدەبژێردرێت؟
- جیهان
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی هاوخەمی بەشێک لە وڵاتانی جیهان بۆ کۆچی دوایی پاپا فرانسیس
- جیهان
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشنیازی ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی شەڕ پێشکەش بە ئۆکراینا کرا