
هێمای نەخۆشیی شێرپەنجە - Max Healthcare
ئاڤا نیوز
ڕێژەی تووشبووانی شێرپەنجە لەسەر ئاستی عێراق؛ لە پارێزگای نەینەوا زۆرترین ڕێژەی شێرپەنجەی هەیە و لە هەرێمی کوردستانیش لە پێوەری ئاساییی جیهانى كەمترە.
وێنە گەورەکە: پێشووتر پارێزگای بەسرە زۆرترین ڕێژەی تووشبووانی شێرپەنجەی تێدا بوو، بەڵام بە گوتەی ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستی عێراق ئێستا ڕێژەکە لە پارێزگای نەینەوا بەرزترە، ئەمە لەکاتێکدایە لە شارەکانی هەرێمی کوردستان ڕێژهى شێرپهنجه لە پێوەری ئاسایی جیهانى كەمترە.
لێدوانی فەرمی: ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستی عێراق لە میوانداریکردنی سەنتەری ئەلڕافیدەین بۆ گفتوگۆ گوتی: یاسای بیمەی تەندروستی پێویستی بە 8 بۆ 10 ساڵ هەیە بۆ ئەوەی هەموو عێراقییەکان بگرێتەوە، هاوکات پڕۆژە ستراتیژییە تەندروستییەکان درێژخایەنن و پێویستیان بە کات هەیە بۆ تەواوکردن و جێبەجێکردن.
لەلایەکی دیکەوە: بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان، ڕێژەى تووشبووانی نەخۆشیی شێرپەنجە لە پێوەرى جیهانی کەمترە، لە ساڵی 2023ـدا، له 01ـی کانوونی دووەمەوە تاوەکو 30ـی حوزەیران ، ڕۆژانه نزیكهى 30 تاوەکو 35 نهخۆشى نوێ تۆمار كراون، بەمەش ژمارهى نهخۆشانى تۆمارکراوی شێرپهنجه لە شەش مانگدا، زیاتر له 4 هەزار کەس بووە.
هۆکارە زانراوەکان: هۆشیاریی زیاتری خەڵکی کوردستان بۆ خۆپارێزی و پشکنین و پێشکەوتنی کەرتی تەندروستی لە چارەسەر و بەتەنگەوەچووندا، وای کردووە، هاووڵاتیانی زۆر پەنا بۆ پشکنین ببەن و زووتر چارەسەر وەرگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 4 خولەک لەمەوپێش
زێلینسکی بۆ ڕۆژئاوا: دیکتاتۆرەکەی ڕووسیا ڕابگرن
- بیروڕا
- 10 خولەک لەمەوپێش
هەرفینا جڤاکی… ئێک
- تەندروستی
- 16 خولەک لەمەوپێش
دوو کۆگای هەڵگرتنی گۆشت دوو خواردنگە لە ئیسکان دادەخرێن
- جیهان
- 32 خولەک لەمەوپێش
لاندڕۆڤەر: ئۆتۆمبێلەکانمان نانێرینە ئەمریکا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق ڕەزامەندی لەسەر پێدانی زەوی بە سەرجەم مامۆستایان دەدات
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق 60%ـی ناوچە مینڕێژکراوەکان پاککراونەتەوە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دادی عێراق: هەزار زیندانی بە یاسای لێبوردنی گشتیی ئازاد کراون