هۆشدارییەکی تووند لە ئێرانەوە بۆ ئیسرائیل

شەیری بکە لە:
خامنەیی نوێژ لەسەر کوژراوانی هێرشەکەی سەر دیمەشق دەکات

خامنەیی نوێژ لەسەر کوژراوانی هێرشەکەی سەر دیمەشق دەکات

ئاڤا نیوز


لە بەرامبەر کوژرانی دوو فەرماندەی باڵا و پێنج ڕاوێژکاری سوپاکەیان لە دیمەشق، سوپای پاسدارانی ئێران هۆشدارییەکی تووند دەدات و بەڵێن دەدات سزای ئیسرائیل بدات.


لێدوانی فەرمی: حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران، ئەمڕۆ هەینی 05-04-2024 لە ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانیی قودس لە تاران گوتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند: "هیچ کردەوە و دەستدرێژییەک لەدژی ئێران بێ وەڵام نابێت و ئیسرائیلمان خستووەتە ئامانجەکانمان".


لەلایەکی دیکەوە: موحسین ڕەزایی، ئەندامی ئەنجوومەنی بەرژەوەندییەکانی ئێران، ڕایگەیاندووە "بڕیاری تۆڵەسەندنەوە لە ئیسرائیل دراوە و جێبەجێ دەکرێت".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی دووشەممە، 01-04-2024 کۆنسوڵخانەی ئێران لە دیمەشقی پایتەختی سووریا کرایە ئامانج، دوای هێرشەکە سوپای پاسداران کوژرانی حەوت کەسی لە فەرماندەی باڵا و ڕاوێژکارانی سەربازیی خۆی ڕاگەیاند.

 

شەیری بکە لە: