
ئاڤا دیجیتاڵ
دوای چەند كاتژمێرێك لە سزاكانی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا، كە بەسەر كۆمپانیای "فلای بەغداد" سەپاندی، بەتۆمەتی ئەوەی چەكی گواستووەتەوە بۆ ئێران و سووریا، ئەو كۆمپانیایە داوای بەڵگە دەكات و چەند گەشتێكی لە فڕۆكەخانەی بەغدا هەڵوەشاندەوە.
چیرۆكە سەرەكییەكە: دوای ئەوەی ئەمڕۆ وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا كۆمپانیای فلای بەغدادی خستە لیستی سزاكانیەوە، كە هاوكاری سووپای پاسدارانی ئێرانی لەگەڵ میلیشیا چەكدارەكانی لە عێراق و سووریا و لوبنان، لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان گرتەی ڤیدیۆیی دوو گەشتیار بڵاوكرایەوە كە لە فڕۆكەخانەی بەغداد گیریان خواردووە بەهۆی ئەوەی گەشتەكانیان هەڵوەشاوەتەوە.
لەلایەكی دیكەوە: كۆمپانیای فلای بەغداد دەڵێت "گەشتەكانمان بەردەوامە و بەهیچ هۆكارێك ڕای ناگرین".
كۆمپانیای فلای بەغداد تووشی شۆك بوو بە بڕیارەكەی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا، كە تۆمەتی ئەوەی ئاڕاستەكردووە چەكی گواستووەتەوە بۆ سووریا و هاوكاری ئەو گروپانەی كردووە كە لەلایەن ئەمریكاوە خراونەتە لیستی تیرۆرەوە.
لێدوانی فەرمی: كۆمپانیاكە ڕەتیدەكاتەوە ئەوكارەیان كردبێت و لە ڕاگەیێندراوێكدا دەڵێت " پشتی بە هیچ بەڵگەیەكی ماددی و مەعنەوی نەبەستووە و ساڵانێكە لەژێر سەرپەرشتی حكومەتی عێراق كاردەكەین، نوێنەرایەتیمان هەیە لە دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عێراق و وەزارەتی گواستنەوە".
كۆمپانیای فلای بەغداد داوای بەڵگە لەوەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا دەكات و دەشڵێت " سكاڵا تۆمار دەكەین و داوای قەرەبوو دەكەینەوە"، لەكاتێكدا وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا دەڵێت ئەو كۆمپانیایە ساڵانێكە هاوكاری فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران دەكات و هاوكاری ئەو میلیشیایانەشی كردووە كە لەئێرانەوە نزیكن، لەوانەش پاسەوانی كۆماری سوریا و حزبووڵڵای لوبنان و حزبوڵڵای عێراق و كەتائیبی ئەبو فەزڵ عەباس.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و سیسی سەبارەت بە غەززە گفتوگۆ دەکەن
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک جەژنی ئەکیتۆی کلدانی و ئاشووری و سریانییەکان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار