لە هیندستان بە خوێ ڕۆژوو دەشکێنن

شەیری بکە لە:
لە هیندستان بە خوێ ڕۆژوو دەشکێنن

وێنە: جەزیرە

ئاڤا نیوز


داب و نەریتی هیندییەکان لە هەموو جیهاندا بەناوبانگە، بەو پێیەی کولتووری هیندستان پڕە لە چەندین داب و نەریتی ناوازە، یەکێک لەوانە ڕۆژوو شکاندنە بە خوێ.


چیرۆکە سەرەکییەکە: داب و نەریتی ڕۆژوو شکاندن لەنێو موسوڵمانان وایە کە بە خورما ڕۆژوو دەشكێنن، بەڵام یەکێک لە داب و نەریتە سەیرەکانی ڕەمەزان لە هیندستان ئەوەیە کە ڕۆژووان بە خوێ ڕۆژووەکەی دەشکێنێت، پێیان وایە کە سوودێکی زۆری بۆ جەستە هەیە.


ئەوەی پێوستە بیزانیت: لە شەوانی قەدر لە هیندستان ڕێوڕەسمی تایبەتی بەرێوەدەچێت، هەروەک شەوی جەژن خۆیان بۆی ئامادە دەکەن، جل و بەرگی نوێ لەبەر دەکەن و نوێژ و نزا دەکەن و قورئان دەخوێنن و شیرینی بەسەر نوێژخوێنان و منداڵان دابەش دەکەن.


باکگراوند: موسڵمانان لە هیندستان دووەم گەورەترین ژمارەی موسڵمانانن لە جیهاندا، و ئیسلام دووەم ئایینی هیندستانە لە دوای ئایینی هیندۆسی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ