وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
جارێکی دیکە تووشبوون بە ئاوڵەی مەیموون لەجیهان سەر هەڵدەداتەوە، یەکەم تووشبوو بەڤایرۆسەکە لەچین تۆمار دەکرێت.
چیرۆکە سەرەکییەکە: پیاوێکی تەمەن 37 ساڵ، دوای ئەوەی لە باخچەیەکی هەرێمی هۆنگ کۆنگ لەلایەن چەند مەیموونێکەوە هێرشی کرایەسەر و دواتر تەندروستی تێکچوو، پشکنینی ڤایرۆسی B بۆ کرا و ئەنجامەکەی پۆزەتیڤ بوو، بەمەش بووە یەکەم تووشبووی ئاوڵەی مەیموون لە شارەکەدا.
بڵاوکراوەی فەرمی: ناوەندی پاراستنی تەندروستی هۆنگ کۆنگ داوا دەکات، هەر کەسێک بەهۆی مەیموونەکانەوە بریندار بووە، بەپەلە پشکنین بکات.
نیشانە و مەترسيیەکانی: ڤایرۆسی B کە سەرچاوەی تووشبوونە بەئاوڵەی مەیموون، لە ڕێگەی هێرشی مەیموونەکان و دەستدان لە دەم و لووت و چاویان بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، نیشانەکانی هاوشێوەی ئەنفلۆنزان، وەک تا، لەرز، ئازاری ماسولکەکان، ماندوێتی و سەرئێشە، و هیچ ڤاکسینێک نییە ڤایرۆسەکە لەناوبەرێت.
چارەسەرەکان: پزیشکان ئامۆژگاری پێویستی وەرگرتنی فریاگوزاری سەرەتایی دەکەن بۆ ئەو کەسانەی مەیموونێکی ماکاک هێرش دەکاتە سەریان، لەوانەش شۆردنی شوێنی برینەکە بە باشی ، پاشان وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی.
باکگراوند: لە ساڵی 1932 ڤایرۆسەکە دۆزرایەوە، لەو کاتەوە تا ئیستا 50 تووشبوو تۆمارکراوە و 21 کەسیان گیانیان لەدەستداوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
شاندێکی هەرێمی کوردستان دەچێتەوە بەغدا
- جیهان
- 44 خولەک لەمەوپێش
بولگاریا لێکۆڵینەوە لە ناردنی پەیجەرەکان بۆ حیزبوڵڵا دەکات
- ببینە و ببیستە
- 45 خولەک لەمەوپێش
بەرنامەی زەڕەبین؛ ماددەی هۆشبەر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا نیوز لیستی هاوکاتکراوی مووچە لەنێوان هەولێر و بەغدا بڵاودەکاتەوە
17 خولەک لەمەوپێش
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
23 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
18 ئەیلوول
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
- جیهان
- 44 خولەک لەمەوپێش
بولگاریا لێکۆڵینەوە لە ناردنی پەیجەرەکان بۆ حیزبوڵڵا دەکات
- جیهان
- 18 ئەیلوول
ڕووسیا کەمپەینی هاریس بە ئامانج دەگرێت