
ئاڤا دیجیتاڵ
دوێنێ لەگرتەیەكی ڤیدیۆییدا، دوو ئەفسەری سووپای عێراق دەردەكەون، یەكێكیان كە پلەی موقەدەمە لە ئەفسەرەكەی دیكە دەدات كە پلەكەی عەقیدە و لەو بەرزترە، ئەمەش لەنێو سۆشیال میدیا و میدیاكاندا دەنگدانەوەی هەبوو.
چیرۆكی سەرەكیی: بەپێی بڕیارێكی دادگای سەربازی یەكەم، لە سووپای عێراق، هەردوو ئەفسەرەكە جگە لەوەی سزای هەشت مانگ و چوار مانگ دراون واتە هەردووكیان بەساڵێك سزادراون لە سووپاش دەركراون.
لێدوانی فەرمیی: وەزارەتی بەرگری عێراق لەڕاگەیێندراوێكدا دەڵێت " لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوبووەتەوە كە دوو ئەفسەر بەشێوەیەكی نەشیاو دەردەكەون و لەگەڵ پلە سەربازیەكەیاندا ناگونجێت و پێچەوانەی ڕێكارە سەربازیەكانی سوپای عێراقە كە دەزگایەكی گەورەیە و 103 ساڵە قوربانی دەدات".
بەپێی ڕاگەیێندراوەكە " لەسەر بنەمای ئەو كردەوەیە كە لەگەڵ نێوبانگی سووپا یەكناگرێتەوە، سابت محەمەد بەڕێوەبەری هەواڵگری سەربازی بڕیاریدا بە ڕاگرتنی سەربازەكان و لیژنەی لێكۆڵینەوەی لەسەر پێكهێناون".
لەلایەكی دیكەوە: ئەمڕۆ دادگای سەربازی یەكەمی سووپای عێراق بڕیاریدا بە بەندكردنی هەردوو ئەفسەرەكە یەكێكیان بۆ هەشت مانگ و ئەوی دیكەشیان بۆ چوار مانگ، پاشانیش بڕیاری دەركردنیدان لەسووپای عێراق.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و سیسی سەبارەت بە غەززە گفتوگۆ دەکەن
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک جەژنی ئەکیتۆی کلدانی و ئاشووری و سریانییەکان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار