پۆستی سەرۆکی گەورە شارەوانیی وان درایەوە دەمپارتی

شەیری بکە لە:
پۆستی سەرۆکی گەورە شارەوانیی وان درایەوە دەمپارتی

لۆگۆی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان - دەمپارتی

ئاڤا نیوز

 

دوای تانەکەی دەمپارتی لە بڕیاری دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکان، گەورە شارەوانیی وان بە عەبدوڵڵا زەیدان بەربژێری براوەی دەمپارتی درایەوە.

 

وێنە گەورەکە: دەستەی کارگێری هەڵبژاردنەکانی تورکیا ناڕەزایەتییەکەی دەمپارتی بە 7 دەنگی بەڵێ بەرامبەر بە 4 دەنگی نەخێر پەسەند کرد و بڕیاری قەدەغەکردنی سەرۆکایەتیکردنی عەبدوڵڵا زەیدانی هەڵوەشاندەوە.

 

لێدوانی فەرمی: عەبدوڵڵا زەیدان دوای بڕیارەکە بە خەڵکی وانی گوت: "ئێوە ئیرادە و هێزی کوردتان نیشانی هەموو جیهاندا، بەرگریتان لە دادپەروەری و یاسا کرد بەرامبەر ئەوانەی هەوڵیان دەدا لەڕێگەی پیلانگێڕی سیاسییەوە ئیرادەی میللەت بشێوێنن".

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای نامەکەی سەڵاحەدین دەمیرتاش بۆ سەرۆککۆماری تورکیا، لە زۆربەی شارەکانی باکووری کوردستان خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دروست بوو.

 

چی ڕوویدا؟ عەبدوڵڵا زەیدان، بەربژێری براوەی دەمپارتی لە وان، توانی 55%ـی دەنگەکان بەدەستبهێنێت، بەڵام پۆستی سەرۆکی شارەوانیی شارەکە درا بە بەربژێرەکەی ئاکپارتی کە بە 130 هەزار دەنگ لەدواوەی بوو.

شەیری بکە لە: