دوایین ئاماری قوربانییانی بوومەلەرزە "بەهێزەكەی" تایوان

شەیری بکە لە:
دوایین ئاماری قوربانییانی بوومەلەرزە "بەهێزەكەی" تایوان

دیمەنێک دوای ڕوودانی بوومەلەرزەکە. وێنە: AFP

ئاڤا نیوز

 

گوڕی بوومەلەرزەکەی تایوان 7.4 پلەی ڕێختەر بوو، بەهۆیەوەش نۆ كەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە هەزار كەس برینداربوون.

 

چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە 03-04-2024 بوومەلەرزەیەكی بەهێز كەناراوەكانی نزیک هەرێمی هوالین -ڕۆژهەڵاتی تایوانی هەژاند.

 

وێنە گەورەكە: لە بوومەلەرزەكەی تایوان كە بە بەهێزترین بوومەلەرزە دادەنرێت لە 25 ساڵی ڕابردوودا، سەدان باڵەخانە زیانیان پێگەیشت و دەیان كەسی دیكەش تاوەکو ئێستا بێسەروشوێنن، ئەم بوومەلەرزەیە بە یەكێك لە گەورەترین بوومەلەرزەكان دادەنرێت كە لەو وڵاتە ڕوویدا بێت.

 

ژمارەکان وادەڵێن: نۆ كەس گیانیان لەدەستداوە، 1000 كەسیش برینداربوونە و 38 كەسیش بێسەروشوێنن؛ زیاتر لە سێ هەزار قوتابخانە و بە نزیكەیی پێنج هەزار باڵەخانە زیانیان بەركەوتووە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان، کۆپتەر و ئۆتۆمبێلی سەربازی بەدوای قوربانییەكاندا دەگەڕێن و تیمەكانی پۆلیس، شارەوانی و سوپا سەرقاڵی دیاریكردنی ئەو باڵەخانانەن كە زیانیان بەركەوتووە.

شەیری بکە لە: