وەزیری دادی ئەمریکا: قورسە ترەمپ بۆ جاری سێیەم ببێتە سەرۆک

شەیری بکە لە:
وەزیری دادی ئەمریکا: قورسە ترەمپ بۆ جاری سێیەم ببێتە سەرۆک

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە؛ AFP

 

ئاڤا نیوز

دۆناڵد ترەمپ هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ ئەوەی بۆ خولێکی دیکە ببێتەوە سەرۆکی ئەمریکا، بەڵام وەزیری دادی ئەمریکا دەڵێت، دەستوور ڕێگە بەو کارە نادات.

وێنە گەورەکە: لە ساڵی 1947 دەستووری ئەمریکا هەموارکرایەوە و هەموو سەرۆکێکی ئەمریکا تەنیا دەتوانێت بۆ ماوەی دوو خول سەرۆکایەتی ئەمریکا بکات.

لێدوانی فەرمی: پام بۆندی، وەزیری دادی ئەمریکا ڕایگەیاند، هیواخوازن بتوانن بۆ ماوەی 20 ساڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بێت، بەڵام قورسە ترەمپ بتوانێت ڕێگایەکی یاسایی بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی بۆ خولی سێیەم ببێتە سەرۆکی ئەمریکا، چونکە دەستوور ڕێگای پێنادات.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: چەند جارێک دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەوەی ئاشکرا کردووە کە دەیەوێت بۆ خولی سێیەم ببێتە سەرۆکی ئەمریکا و لەو بارەیەوە گاڵتە ناکات.

ئەمەش بزانە: بۆ ئەوەی ترەمپ بتوانێت بۆ خولێکی دیکە لە پۆستەکەی بەردەوام بێت، دەبێت دەستووری ئەمریکا بە دەنگی دوو لەسەر سێی ئەندامانی کۆنگرێسی ئەو وڵاتە هەمواربکرێتەوە و دواتریش سێ لەسەر چواری ویلایەتەکانی ئەمریکا پڕۆژەیاساکە پەسەند بکەن.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ