ئاڤا بەدواداچوون بۆ کێشەی 200 پێشمەرگەی یەکەی 80 دەکات

شەیری بکە لە:

ژمارەیەک پێشمەرگە لە کاتی مەشقدا

ئاڤا نیوز

بەشێک لە پێشمەرگەکانی سەربە یەکەی 80 گلەیی ئەوە ئەکەن کە ئەمساڵ خانەنشین کراون و تاوەکو ئێستا دەوامیان بەبێ مووچە پێ دەکرێت، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی وەزارەتی پێشمەرگەش لەوبارەیەوە دەڵێت "مووچەکانیان نافەوتێت و خەرج دەکرێت".

چیرۆکی سەرەکی: ئەو پێشمەرگانە چوار مانگە خانەنشینبوونە، بەڵام تاوەکو ئێستا مووچەیان وەرنەگرتووە و هێشتا ئەرکی پێشمەرگایەتی جێبەجێ دەکەن، واتە 15 ڕۆژ لە ئەرکدان و 10 ڕۆژ لە ماڵەوەن. ئەم پێشمەرگانە سەر بە فەرماندە جیاجیاکانن، داوایان لە ئاڤا کرد دەنگیان بگەیەنێت و  وەزارەتی پێشمەرگەش ڕوونکردنەوەیان لەسەر دۆسیەکەیان پێ بدات.

لێدوانی فەرمی: حاجی ئەمین، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی لە وەزارەتی پێشمەرگە، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: با نوێنەری ئەو پێشمەرگانە بێت و سەردانم بکات، چی پێویست بێت بۆیان دەکەین.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ