بەرپرسێكی ئەمریكی بۆ ئیسرائیل: ئێمە گەمژە نین

شەیری بکە لە:
بەرپرسێكی ئەمریكی بۆ ئیسرائیل: ئێمە گەمژە نین

تەرمی یەكێك لە كوژراوانی ڕووداوەكە- AFP

ئاڤا نیوز


بەرپرسێکی ئەمریکی لەبارەی هێرشەکەی ئیسرائیل کە کرێکارانی "چێشتخانەی ناوەندیی جیهانی" کردەئامانج دەڵێت "پێدەچێت بە ئەنقەست بێت".


زانیاریی بەدەستهاتوو: بەرپرسێکی ئەمریکی کە نەیوستووە  ناوی ئاشکرا بکرێت بە ڕۆژنامەی پۆلیتیکۆی گوتووە: "ئێمە گەمژە نین، هێرشەکە تەنیا ڕووداوێک نەبووە، بەهۆی ئەوەی سێ هێرش بەسەریەکەوە سێ ئۆتۆمبێلی کردووەتە ئامانج، کە بووە هۆی کوژرانی حەوت کرێکاری سەر بە ڕێکخراوی خێرخوازیی چێشتخانەی ناوەندیی جیهانی".


لە لایەکی دیکەوە: بەرپرسانی دیکە بێزاریی خۆیان لە لێکۆڵینەوەکانی ئیسرائیل لە ڕووداوەکانی ڕابردوو بۆ 'پۆلیتیکۆ' دەربڕی و گومانیان هەیە لەوەی ئیسرائیل لێپرسینەوە لەو ڕووداوە بکات.


چی ڕوویدا؟: ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بووە هۆی کوژرانی حەوت کارمەندی فریاگوزاری کە لە "ڕێکخراوی چێشتخانەی ناوەندیی جیهانیدا" کاریان دەکرد، لەکاتێکدا ئەوان لە ناوەڕاستی شەڕەکەدا هاوکاریی خۆراکییان دەگەیاندە هاووڵاتیانی ئەو کەرتە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: