دەمپارتی تانە لە بڕیارەکەی ئەنجوومەنی باڵای هەڵبژاردنەکان دەگرێت

شەیری بکە لە:
دەمپارتی تانە لە بڕیارەکەی ئەنجوومەنی باڵای هەڵبژاردنەکان دەگرێت

لۆگۆی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان - دەمپارتی

ئاڤا نیوز

 

دەمپارتی سەردانی ئەنجوومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا دەکات و تانە لە بڕیاری ئەنجوومەکە دەدات.

 

وێنە گەورەکە: پارتەکە داوای لەو ئەنجوومەنە کردووە بڕیاری"دەستەی هەڵبژاردنی پارێزگای وان" هەڵبووەشێنێتەوە و مافی عەبدوڵڵا زەیدان کە براوەی پۆستی سەرۆکی گەورە شارەوانیی وانە وەربگیرێتەوە.

 

چی ڕوویدا؟ عەبدوڵڵا زەیدان، بەربژێری براوەی دەمپارتی لە وان، توانی 55%ـی دەنگەکان بەدەستبهێنێت، بەڵام پۆستی سەرۆکی شارەوانیی شارەکە درایە بەربژێرەکەی ئاکپارتی کە 130 هەزار دەنگ لەدواوەی بوو.

 

لە لایەکی دیکەوە: عومەر چەلیک، گوتەبێژی ئاکپارتی لەسەر پرسی دانانی بەربژێرەکەیان لە شوێنی بەربژێرە براوەکەی دەمپارتی ڕایگەیاند، کە زانرا مەرجی پێویستی تێدا نییە، دەستەی هەڵبژاردنی پارێزگاکان کۆبووەوە و ئەو بڕیارەی دا.

شەیری بکە لە: