ڕووسیا براندی یاریی ڤیدیۆیی خۆی دروست دەکات

شەیری بکە لە:
یاریی ئەلیکترۆنی

یاریی ئەلیکترۆنی

ئاڤانیوز

 

سەرۆکی ڕووسیا دەیەوێت وڵاتەکەی دەست بە دروستکردنی براندی یاریی ڤیدیۆیی تایبەت بەخۆی بکات. 

 

چیرۆکی سەرەکی: کۆمپانیا گەورەکانی جیهان بەهۆی ناکۆکییان لەگەڵ ڕووسیا فرۆشتنی یارییە ڤیدیۆییەکانیان لەو وڵاتە راگرتووە، بۆیە ڤلادیمێر پووتین ڕایگەیاندووە کاتی ئەوە هاتووە کە ڕووسیاش براندی تایبەت بەخۆی لەو بوارەدا هەبێت. 

 

زانیاریی زیاتر: هەرچەندە کارەکە سەخت دەبێت و ڕەنگە کاتێکی زۆری بوێت، بەڵام ڕووسیا هیوادارە هەموو شتێک دروست بکات کە پێویستن بۆ یاریکردن، لەوانەش ئامێرەکان و خودی یارییەکان، ئەمەش بە گەڕان بەدوای هاوکاری لە وڵاتانی دیکەی وەکو چین.

 

ئەمەش بزانە: یارییەکان لە شێوەی پلەیستەیشن و ئێکس بۆکس دەبن، بۆ ئەم مەبەستەش تاوەکو 15ـی حوزەیرانی ئەمساڵیان بۆ چۆنیەتی دەستپێکردن داناوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: