سەڵاحەدین دەمیرتاش لەبارەی گرژییەکانی وان نامەیەک بۆ ئەردۆغان دەنێرێت

شەیری بکە لە:
سەڵاحەدین دەمیرتاش لەبارەی گرژییەکانی وان نامەیەک بۆ ئەردۆغان دەنێرێت

سەڵاحەدین دەمیرتاش رەجەب تەیب ئەردۆغان

ئاڤا نیوز

 

سەڵاحەدین دەمیرتاش لەبارەی گرژییەکانی وان و پرسی بەربژێرە براوەکەی دەمپارتی هاتە دەنگ و لە نامەیەکدا داوا لە ئەردۆغان دەکات، واز لەم دەستپێشخەرییە نایاساییە بێنێت.

 

چی ڕوویدا؟ عەبدوڵڵا زەیدان، بەربژێری براوەی دەمپارتی لە وان، توانی 55%ـی دەنگەکان بەدەستبهێنێت، بەلام پۆستی سەرۆکی شارەوانیی شارەکە درایە بەربژێرەکەی ئاکپارتی کە 130 هەزار دەنگ لەدواوەی بوو.

 

نامەی فەرمی: "داوا لە هەموو گەلەکەمان بە تایبەت خەڵکی شاری وان، هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکانی لایەنگری دیموکراسی دەکەین دژی ئەو بێ یاساییە بووەستنەوە". لە نامەکەی دەمیرتاش بۆ ئەردۆغان نووسراوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەمپارتی گەورەترین پارتی کوردییە لە باکووری کوردستان و بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەکان 10 گەورە شارەوانیی تورکیای بەدەست هێناوە.

شەیری بکە لە: