
وێنەی فڕۆکەیەک لەبەردەم مانگی شێوە پڕ لە بەڕازیل - وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
کۆشکی سپیی ئەمریکا فەرمانی بە ئاژانسی ناسا کردووە کاتێکی ستانداردی یەکگرتوو بۆ مانگ و هەسارەکانی دیکە دابنێت، ئەمەش لەبەرئەوەیە کە ئەمریکا دەیەوێت ڕێسا نێودەوڵەتییەکان لە بۆشایی ئاسمانیش جێبەجێ بکرێن.
وێنە گەورەکە: لە ماوەی ڕابردوودا کێبڕێکی دەوڵەتان و کۆمپانیا تایبەتەکان لە بۆشایی ئاسمان زیادی کردووە. بۆ ڕێکخستنی ئەم کێبڕكێیانە، ئەمریکا هەوڵی دانانی کات و چەسپاندنی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان لە بۆشایی ئاسمان دەدات. لەم چوارچێوەیەدا بەرپرسی ئۆفیسی سیاسەتی زانست و تەکنۆلۆژیی کۆشکی سپی فەرمانێکی بۆ ئاژانسی ناسا دەرکردووە بە هاوئاهەنگیی لەگەڵ دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی دیکە تاوەکو کۆتایی 2026 پلانێکی فراوان بە ناوی 'کاتی مانگیی هاوئاهەنگ' دابڕێژن.
زانیاریی زیاتر: سەبارەت بە چۆنییەتی کاتی سەر مانگ، کێڤین کۆگینس، بەرپرسی پەیوەندی و بەدواداچوونی ناسا، ڕایگەیاندوووە "هەمان ئەو کاتژمێرەی کە ئێمە لەسەر زەوی هەمانە بە ڕێژەیەکی جیاواز بۆ سەر مانگی دەگوازینەوە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کەسێک کە لە سەر مانگ بێت لە ڕۆژێکدا 58.7%ـی مایکرۆچرکەی سەر زەوی لەدەست دەدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
هاتووچۆی هەولێر: كامێرای خاڵ بۆ خاڵ ئامانجی خۆی پێكاوە
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
مانگی ڕابردوو لە ئێران 127 کەس دەستگیرکراون و زۆربەیان کورد بوون
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 53 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر غەززە فراوانتر دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
21 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- کولتوور
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات