ساتی دروستبوونی گرژی لە وان
ئاڤا نیوز
دوای گرژی و ئاڵۆزییەکانی شاری وانی باکووری کوردستان، حکومەتی تورکیا بۆ ماوەی 15 رۆژ قەدەغەی هاتووچۆی لەو شارە ڕاگەیاند.
بۆچی گرنگە؟ ئەم بڕیارە بۆ ڕاگرتنی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی وانە لە دژی قەدەغەکردنی مافی سەرۆکایەتیکردنی شارەوانیی وان لە بەربژێرەکەی دەمپارتی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: محەمەد ئەمین بیلمەز، پارێزگاری وان ڕایگەیاند: "ئەو کەس و گرووپانەی لە پارێزگا و قەزاکانی دەوروبەرەوە دێن بۆ ئەو ناڕەزایەتیانەی کە باسی لێوە دەکرێت، ڕێگەیان پێنادرێت بچنە نێو شار و قەزاکانەوە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە، ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی دەمپارتی بۆ بەشداریکردن لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان بەرەو وان بەڕێکەوتوون.
ئەمەش بزانە: لە دوای وان لە بەدلیسش خۆپیشاندان و ڕێپێوان قەدەغەکرا، بە هەموو شێوەیەک چوونە ژوورەوە و دەرچوون لە شارەکە ڕاگیرا.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
هەولێر.. تۆمارکردنی هاونیشتمانییان لە سەرژمێری بە ڕێژەی 100٪ بوو
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای عێراق پێگەیەکی چەکدارانی داعش لە کەرکووک دەکاتە ئامانج
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
21 تشرینی دووەم
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
21 تشرینی دووەم
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاژانسی نێودەوڵەتیی ئەتۆم بڕیارنامەیەکی لە دژی ئێران دەرکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ داننانێت بە بڕیارەکەی دادگای نێودەوڵەتی