خواردنەوەكانی تایبەت بە دابەزاندنی کێش مەترسیدارن

شەیری بکە لە:
خواردنەوەكانی تایبەت بە دابەزاندنی کێش مەترسیدارن

وێنە- گێتی

ئاڤا نیوز


توێژینەوەیەک دەریخستووە خواردنەوەکانی تایبەت بە دابەزاندنی کێش، مەترسی تووشبوون بە حاڵەتە سەختەکانی دڵ بە ڕێژەی 20% زیاد دەکات.


چیرۆکی سەرەکی: توێژینەوەیەک دەریخستووە هەفتانە خواردنەوەی زیاتر لە دوو لیتر لەو خواردنەوانەی کە لە جێگەی شەکر (شیرینی دەستکرد)یان تێدا بەکار هاتووە، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی لەرزینی دەمارەکان بە رێژەی لە ٪20 زیاتر دەکات بەراورد بەو کەسانەی بەکاریناهێنن.


ئەمەش بزانە: خواردنەوە شیرینکراوەکان بە شیرینی دەستکرد (sweetener) مەترسیی تووشبوونیان بەو نەخۆشییانە لە ٪10 بەرزکردووەتەوە، لەکاتێکدا شەربەتی شیریننەکراو و سروشتی بە رێژەی ٪8 ئەم مەترسییانەی کەمتر کردووەتەوە. 


زیاتر بزانە: ئەم توێژینەوەیە یەکەم توێژینەوەیە کە مەترسیی خواردنەوە دەستکردەکان و خواردنەوە شیرینکراوەکان بە شەکری دەستکرد دەردەخات، بۆیە زاناکان خواردنەوەی ئاو وەکو باشترین خواردنەوە پێشنیاز دەکەن و ئامۆژگاری هاووڵاتییان دەکەن بە دورکەوتنەوەی تەواو لە خواردنەوەکانی دیکە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان