لە ئیستەنبووڵ ئاگر لە باڵەخانەیەکی 16 نهۆمی کەوتووەتەوە و 29 کەس گیانیان لەدەست دا

شەیری بکە لە:
لە ئیستەنبووڵ ئاگر لە باڵەخانەیەکی 16 نهۆمی کەوتووەتەوە و 29 کەس گیانیان لەدەست دا

وێنەی باڵەخانەكە- AA

ئاڤا نیوز 

لە باڵەخانەیەکی 16 نهۆمی لە بێشکتاشی ئیستەنبووڵ ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە بەهۆیەوە 29 کەس گیانیان لەدەست دا و هەشت کەسی دیکەش برینداربوون.

 

چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی دەنگی تەقینەوەیەک لە ناوەوەی باڵەخانەکە دەبیسترێت، ئاگرێکی گەورە دروست دەبێت، تاوەکو ئێستاش ئاگرەکە کۆنترۆڵ نەکراوە و ژمارەیک هاووڵاتی لە ژوورەوە گیریان خواردووە.

 

لێدوانی فەرمی: فەخرەدین کۆجە، وەزیری تەندروستیی تورکیا ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ئاگرەکەی بێشیکتاش لە ئیستەنبووڵ گیانیان لەدەست داوە  بۆ  29 کەس بەرزبووەتەوە و هەشت کەسیش بریندارن کە حەوتیان باری تەندروستییان ناجێگیرە.

 

ئەمەش بزانە: تیمەکانی فریاگوزاری هەوڵ دەدەن ئەو بریندارانە ڕزگاربکەن کە لە ناوەوەی باڵەخانەکەدا گیریان خواردووە.

شەیری بکە لە: