بافڵ تاڵەبانی لە سەرۆکی لیستی یەکێتی دەکشێتەوە

شەیری بکە لە:
بافڵ تاڵەبانی لە سەرۆکی لیستی یەکێتی دەکشێتەوە

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئاڤا نیوز

بافڵ تاڵەبانی بەهۆی هەڵوێستی پارتی لەبارەی هەڵبژاردن پەشیمان دەبێتەوە لەوەی خۆی سەرۆکایەتیی لیستی یەکێتی بکات لە سلێمانی.

وێنە گەورەکە: بڕیار بوو بافڵ تاڵەبانی لە بازنەی سلێمانی خۆی سەرۆکایەتیی لیستی یەکێتی بکات بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بەڵام بەر لە پێشکەشکردنی ناوی بەربژێران بە کۆمیسیۆن کشاوەتەوە.

هۆکارە زانراوەکان: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوای ئەوەی دڵنیابووەتەوە لەوەی پارتی نیازی نییە لیستی بەربژێرانی پێشکەشی کۆمیسیۆن بکات، پەشیمان بووەتەوە و د.میران محەممەد، بەڕێوەبەری  پێشووی تەندروستیی سلێمانی لە شوێنی خۆی داناوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: میران محەممەد تاوەکو ڕووداوەکانی هەشتی تەمموز ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و کەسێکی نزیکی لاهوور شێخ جەنگی بوو، بەو هۆکارە لەلایەن میدیای ئەو حیزبەوە هێرشی تووندی کرایە سەر و بڵاوکرایەوە کە بەتۆمەتی "تێوەگلان لە گەندەڵی" فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەركراوە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ