لە نەورۆزدا لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان 664 کەس گیانیان لە دەست داوە

شەیری بکە لە:
لە نەورۆزدا لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان 664 کەس گیانیان لە دەست داوە

دیمەنێک لە ڕووداوێکی هاتووچۆ لە ئێران، سەرچاوە: ifpnews

ئاڤا نیوز

لە پشووی جەژنی نەورۆز لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی ڕووداوەکانی هاتووچۆوە 664 کەس گیانیان لەدەست دا و زیاتر لە 12 هەزار کەسیش بریندار بوون.

 

وێنە گەورەکە: ساڵانە لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی جەژنی نەورۆز کە سەری ساڵی کوردی و فارسییە، 13 ڕۆژ پشووی فەرمی ڕادەگەیێنرێت و بە "سێزدە بەدەر" ناسراوە، لەم ماوەیەدا بەگشتی خەڵک ڕوو لە گەشت و سەیران و چوونەدەرەوە دەکەن، بۆیە ڕووداوی هاتووچۆی زۆر تۆمار دەکرێن.

لێدوانی فەرمی: سیاوەش موحیبی، جێگری سەرۆکی پۆلیسی هاتووچۆی ئێران ئاشکرای کردووە: لە ماوەی 10 ڕۆژی پشووەکەدا سەدان ڕووداوی هاتووچۆ تۆمارکراون، بەهۆیانەوە 664 کەس گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە 12 هەزار و 500 کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی خراپی ڕێگاوبانەکان و نزمی کواڵیتی ئۆتۆمبێلەکان، ئێران لەسەر ئاستی جیهان یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین ڕووداوی هاتووچۆی لێ تۆمار دەکرێن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان