لە گوندەکانی کەرکووک چەکدارانی داعش بە ئاشکرا جموجۆڵ دەکەن

شەیری بکە لە:

ئاڤا دیجیتاڵ

لەو گوندانەی دەکەونە بۆشایی ئەمنی نێوان سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری کەرکووک، جموجۆڵی چەکدارانی داعش زیادی کردووە و بە ئاشکرا بە ماتۆرسکیل هاتووچۆ دەکەن. بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی ناوچەکەش پێشنیاز کراوە هێزێکی هاوبەش دابمەزرێنرێت، بەڵام تائێستا هەنگاوی بۆ نەنراوە.

رێبوار ئەحمەد کە گوندنشینێکی ناوچەکەیە دەڵێت: "ئێمە چەندجارێک چەکدارانی داعشمان بینیون بە ماتۆر دەسووڕێنەوە. بارودۆخمان زۆر خراپە و ئێواران و شەوان ناتوانین لە ماڵ بێینە دەرەوە. هیچ هێزێکی ئەمنیش نییە بمان پارێزێت".

پۆلیسی کەرکووک دۆخەکە بە مەترسیدار دەبینێت. سابر محەممەد، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پۆلیسی پارێزگاکە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند:"گەورەترین کێشەمان چەکدارانی داعشە. سوود لە بۆشایی ئەمنی ئەو ناوچانە وەردەگرن و هاتووچۆی تێدا دەکەن. بۆ نەهێشتنی مەترسییەکان پێشنیاز بۆ  سوپا و پێشمەرگە کراوە هێزی هاوبەش پێکبهێنرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا بەکردرای هەنگاوی بۆ نەنراوە".

بۆشایی ئەمنیی نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە بەدرێژایی 560 کیلۆمەتر لە سنووری ئێرانەوە دەستپێدەکات تاوەکو ناوچەی سحێلا لە سنووری سووریا. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان