سبەی جەژنی هەستانەوەی مەسیحە

شەیری بکە لە:
سبەی جەژنی هەستانەوەی مەسیحە

یادكردنەوەی ئەو جەژنە لەلایەن مەسیحییەكانەوە- وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز  


ئەمساڵ جەژنی هەستناوەی مەسیح لە 31ی ئازار بەڕێوەدەچێت، کە گرنگترین جەژنی مەسیحیەکانە و ساڵانە کاتەکەی دەگۆرێت.


وێنە گەورەکە: جەژنی هەستانەوەی مەسیح، هەمیشە لە ڕۆژی یەکشەممەدا بەڕێوەدەچێت، لەم ساڵدا لە 31ی ئازار بەڕێوەدەچێت، لای مەسیحیەکان جەژنی ڕەمەزان لە چوارشەممەی خۆڵەمێشیەوە دەست پێدەکات، 40 ڕۆژ پێش جەژنی هەستانەوەی مەسیح.


ئەوەی پێوستە بیزانیت: ئەم جەژنە یادی زیندووبوونەوەی عیسا مەسیحە لە دوای سێ رۆژ لە مردن و خاچدان، مەسیحیەكان پاش  40 ڕۆژ لە بە ڕۆژوو بوون ئەم جەژنە دەگێرن.


زانیاریی زیاتر: لەم جەژنەدا کۆمەڵیک نەریت و هێمای تایبەت هەیە، سەردانی خزم و هاوڕێیان یەکێکە لە داب و نەریتە گرنگەکانی ئەم جەژنە، ڕازاندنەوەی ماڵەکان بە ڕەنگی جیاواز و جێگەی نوستن بەتایبەت ڕەنگی بەهار،  ئاڵوگۆڕی هێلکەی کوڵاو لە نێوان تاکەکاندا.


باکگراوند: جەژنی هەستانەوەی مەسیح جەژنێکی جوڵاوە، بۆیە ساڵانە لە هەمان بەرواردا ڕوونادات، لە ساڵنامەی زاینیدا هەمیشە لە ڕۆژێکی یەکشەممەدا لە نێوان 22ی ئازار تا 25ی نیسان بەڕێوەدەچێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ