شاكیرا ئاهەنگێكی لەناكاو لە نیویۆرک ساز دەكات

شەیری بکە لە:
شاكیرا ئاهەنگێكی لەناكاو لە نیویۆرک ساز دەكات

شاكیرا- وێنە: گێتی

ئاڤانیوز 


دوای ئەوەی بە شێوەیەکی لەناکاو ئاشکرایکرد ئاهەنگێکی بێ بەرامبەر لە گۆڕەپانە بەناوبانگەکەی( تایم سکوێر) لە نیویۆرک سازدەکات، شاکیرا بووە جێی سەرنج و جۆش و خرۆشی هەوادارانی.


چیرۆکی سەرەکی: تەنیا چەند کاتژمێرێک بەر لە دەستپێکردنی ئاهەنگەکە هەواڵەکەی بڵاوکردەوە، بەڵام کاردانەوەیەکی گەورەی لە ناو هەوادارەکانی لێکەوتەوە و نزیکەی 40 هەزار کەس ئامادەی ئاهەنگە لە ناکاوەکەی بوون بۆ بینینی لەسەر ستەیجی TSX.


زیاتر بزانە: ئاهەنگەکە بە بۆنەی دەرچوونی ئەلبومە نوێیەکەی بوو بە ناوی (Las Mujeres Ya No Lloran)، کە دوای حەوت ساڵ یەکەم ئەلبومی بڵاوکراوەی ئەم خانمە هونەرمەندەیە.


ئەمەش بزانە: ئەلبومەکە لە سەرەتای بڵاوبوونەوەیەوە سەرکەوتنێکی گەورەی بە دەستهێناوە، هەر لە 24 کاتژمێری سەرەتادا زۆرترین دەنگدانەوەی ساڵی بەدوای خۆیدا هێنا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ