ئاڤا دیجیتاڵ
لەسەر پرسی كشانەوە یان مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق پەیامی دژ بەیەك دەنێرێت، هۆشداریش دەدرێت لەوەی ئاستی پەیوەندییەكانی نێوان واشنتن و بەغدا خەریكە نزیك دەبێتەوە لەوكاتەی دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا بوو، بڕیاریدا بە كوشتنی ئەبوومەهدی موهەندیس جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی و قاسم سولێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران.
وێنە گەورەكە: پەیمانگای ئەنجوومەنی ئەتڵەسی لە راپۆرتێكدا باسی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ئەمریكای كردووە، چۆن دوای ساڵێك لە سەقامگیری، لە دوو مانگی رابردوودا گرژییان تێكەوتووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ساڵی 2021 كە جۆ بایدن بووە سەرۆكی ئەمریكا، تێگەیشتنێكی گشتی هەبوو، كە سیاسەتی ئەمریكا بەرامبەر بە عێراق لەرێگەی دیپلۆماسییەوە دیاری دەكرێت، جیاواز لە ترامپ كە هەڕەشەی دەكرد و سزای دەسەپاند و دەستی دەگرت بەسەر پارەكانی عێراقدا بۆ یەكلاییكردنەوەی كێشەیەكیش هەندێكجار بەبێ رەزامەندی بەغدا هێزی بەكاردەهێنا، وەكو ڕووداوی كوشتنی سولێمانی و موهەندیس.
زانیاری زیاتر: مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی پێشووی عێراق، چالاكانە لەگەڵ كاراكتەرە نێودەوڵەتییەكان كاری دەكرد، بەتایبەتیش ئەمریكا، عێراقی كردە كاراكتەرێكی هەرێمیی و رۆڵیشی لە سەقامگیری ناوچەكەدا هەبێت، هەروەها سەركەوتووبوو لە نێوەندگیریی لەهەندێك ناكۆكی قوڵدا وەكو ناكۆكی نێوان ئێران و سعوودیە.
هەرلەبەرئەوەش بوو، مستەفا كازمی پەیوەندییەكی باشی لەگەڵ ئیدارەی بایدن هەبوو، بەڵام سوودانی وەكو كازمی پەیوەندی باش نییەو هەمان متمانەیشی بەدەستنەهێناوە.
مستەفا كازمی توانی ئاگربەستێكی یەك ساڵە گرەنتی بكات لەنێوان گرووپە چەكدارەكان و ئەمریكا، پاڵپشتی ئاشكرای ئیدارەی بایدنیش بەدەستبهێنێت، بەڵام سوودانی تا ئێستاش سەردانی واشنتنی نەكردووە، ئاگربەستەكەش دوای دەستپێكردنی شەڕی ئیسرائیل و حەماس كۆتایی هات، بەدووریش دەزانرێت بەم نزیكانە لە كۆشكی سپی پێشوازی لێبكرێت.
بابەتی ستراتیژی: زێدەڕۆیی نییە ئەگەر بڵێین پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ئەمریكا خەریكە نزیك دەبێتەوە لەو كاتەی دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا بوو، كاتێك كە موهەندیس و سلێمانی كوژران و پەرلەمانی عێراقیش بڕیاری دا بە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا.
باكگراوند: رۆژی4 كانوونی دووەمی 2024 ئەبو تەقوا یەكێك لە فەرماندە باڵاكانی حەشدی شەعبی كە هاوكات بوو لەگەڵ ساڵرۆژی كوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لەناوەڕاستی بەغدا فرۆكەیەكی ئەمریكی بۆردوومانی كردوو كوژرا.
لێدوانی فەرمیی: سەرۆككۆماری عێراق و سەرۆكوەزیران و وەزارەتی دەرەوە، سێ راگەیێندراویان بڵاوكردەوەو سەركۆنەی هێرشەكەیان كرد، بە پێشێلكردنی سەروەری عێراق و رێككەوتننامەی ئەمنی و ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات لەقەڵەمیاندا، لیوا یەحیا رەسوڵ گوتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانیش بە كارێكی دوژمنكارانەو هاوشێوەی چالاكییەكی تیرۆرستی وەسفیكرد.
لەلایەكی دیكەوە: گوتەبێژی پێنتاگۆن رایگەیاند "لەسەر داوای حكومەتی عێراق هێزەكانی ئەمریكا لە عێراقن، تاكە هۆكاری مانەوەشیان شكستپێهێنانی یەكجارەكیی داعشە، هەركاتێك ئەو هێزانەیان رووبەرووی هەڕەشە ببنەوە مافی خۆیانە بەرگرییان لێبكەن، لەهەرشوێنیكی جیهان ئەوە رووبدات هەمان هەنگاو دەنێن".
دەستەواژەی ( مافی رەوای بەرگری لەخۆكردن ) هەركاتێك لە عێراق جێبەجێكراوە، قەیرانێكی درووستكردووە، سوودانی هێرشەكەی ئەم دواییەی بەغدای بە تاوان لەقەڵەمدا، بەڵێنیدا لە رێگەی دیالۆگی لیژنە هاوبەشەكانەوە كۆتایی بهێنێت بەبوونی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق.
سەرەڕای لێدوانە تووندەكانی دوای هێرشەكەی بەغدا، سوودانی پەیامێكی هێورتری نارد بۆ ئەمریكاو بە رۆیتەرزی راگەیاند "دانوستاندنەكانی داهاتوو لەسەر كۆتاییهێنان بە بوونی هێزەكان لە عێراق واتای كۆتاییهێنان بە هاوبەشیی نێوان ئەمریكاو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ناگەیێنێت، بەڵكو سەرەتایەكە بۆ پەیوەندی دۆستانەی عێراق لەگەڵ ئەمریكاو وڵاتانی دیكەش، لەنێویشیاندا پەیوەندییە ئەمنییەكان.
ئەوەی پێشبینی دەكرێت: لەچەند مانگی كەمی داهاتوودا، ئەوە ئاشكرا دەبێت ئایا حكومەتی عێراق رژدە لەسەر هەڵوێستەكەی خۆی كە سوودانی راگەیاند، بەفەرمی داوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا دەكەن؟ یان ئەو لێدوانەی تەنیا بۆ هێوركردنەوەی شەقامی عێراقی بووە.
راپۆرتی پەیمانگا ئەمریكییەكە لەكۆتاییدا بەقورسی دەزانێت تەفسیری شكستی ئەو بەرپرسانەی ئەمریكا بكرێت كە بەردەوام جەخت لەوە دەكەنەوە هێزەكانیان لەسەر داوای حكومەتی عێراقی لەو وڵاتە ماونەتەوە، لەگەڵ ئەو هەموو سەركۆنەكردنانەی لەلایەن سەركردە عێراقییەكانەوە دژی چالاكیەكانیان رادەگەیێندرێت.
بەهەمان شێوە، قورسیشە تەفسیری شكستی حكومەتی عێراقی بكەیت، كە بەردەوام جەخت دەكاتەوە لە پاراستنی میوانەكانیان كە مەبەست لێی هێزەكانی هاوپەیمانانە لە هێرشی ئەو گرووپە چەكدارانەی كە سەر بە هێزە ئەمنییەكانی عێراقن و دەبێت لەژێر كۆنترۆڵی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكاندا بن.
ئێستا كاتیی ئەوەیە هەردوو حكومەتی ئەمریكاو عێراقیش لەبری ئەوەی هاوبەشی و دوژمنایەتی تێكەڵ بكەن، بە پابەندییەكانیاندا بەرامبەر بە یەك بچنەوەو جێبەجێیان بكەن.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
شوێن و نرخی ئەو زەوییانەی لە کۆمەڵێک قەزا دابەش دەکرێن
- تەندروستی
- 14 خولەک لەمەوپێش
چی لەبارەی سووڕی مانگانەی پیاوان دەزانیت
- عێراق
- 41 خولەک لەمەوپێش
سوودانی داوای پڕچەککردنی هێزەکانی سنوور دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای عێراق گەیشتە هەولێر
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکان درێژکرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 20 تشرینی دووەم
دیمەنی چۆڵبوونی شەقامەکانی شاری هەولێر
- هەواڵ
- 20 تشرینی دووەم
سەرژمێری له گەڕەکی تەیراوەی شاری هەولێر