وێنە- گێتی
ئاڤا نیوز
فەڕەنسا هۆشدری دەدات لەوەی كە ئۆڵمپیادی پاریس بكرێتە ئامانجی هێرشی ئەليكترۆنی و دەوڵەتانی بیانی هەوڵی تێكدانی ڕێوڕەسمی كردنەوەی ئۆڵپمیاد یان درووستكردنی كێشە بۆ هاتوچۆی گشتی بدەن.
لێدوانی فەرمی: ڤینسێنت ستروبڵ، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی ئاسایشی ئەلكترۆنیی فەڕەنسا، ڕایگەیاند: ڕوونە كە یارییەكانی ئۆڵمپیاد دەبنە یەكێكە لە ئامانجەكان. ئێمە خۆمان بۆ هەر جۆرە هێرشێك ئامادە دەكەین. ئەمە ئەو هێرشانەش دەگرێتەوە كە لەوانەیە لەلایەن دەوڵەتانەوە بكرێت تا كێشە بۆ یارییەكان درووست بكەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم هۆشداریدانە لە كاتێكدایە كە پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی نێوان فەڕەنسا و ڕووسیا بە هۆی لێدوانەكانی ئیمانوێل ماكرۆنی سەرۆكی فەڕەنسا، سەبارەت بە ئەگەری ناردنی سەرباز بۆ ئۆكراینا، ئاڵۆز بوون.
باكگراوند: ڕۆژی 26ـی حوزەیران یارییەكانی ئۆڵمپیاد لە پاریس دەستپێدەكەن. وەرزشوانانی ڕووسیا لە بەشداربوون لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی یارییەكان بێبەش كراون. لەبەرئەمە، ڕووسیا كۆمیتەی ئۆڵمپیادی نێودەوڵەتیی بە "ڕەگەزپەرەستی و نازیسمی نوێ" تۆمەتبار كردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی سێ تۆمەتباری ڕاگەیاند
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
ئێسکەپەیکەری ئاژەڵێکی دەگمەن لە کەرکووک دەدۆزرێتەوە
- ببینە و ببیستە
- 28 خولەک لەمەوپێش
دەبنەواز لەگەڵ ڕێبوار مەلازادە و مەریوان سەراوی
- بزنس
- 42 خولەک لەمەوپێش
بانکی ناوەندیی عێراق فرۆشتنی دۆلاری دەستپێکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سویسرا بە باشترین وڵاتی جیهان دەستنیشان دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتکردن پڕۆسەی پیربوون دوادەخات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەردێکی دەگمەن بەهاکەی زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلارە
15 ئەیلوول
ئەو خواردن و خواردنەوانەی ڕەنگی ددانەکان دەگۆڕن
15 ئەیلوول
یەکێتی فەرمانگە حکومییەکان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاردەهێنێت
15 ئەیلوول