نەوت دەدرێتە زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی دهۆک

شەیری بکە لە:
نەوت دەدرێتە زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی دهۆک

وێنەیەک لە کاتی دابەشکردنی نەوت. وێنە: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

لە دهۆک بێ بەرامبەر نەوتی سپی بەسەر ئەو هاونیشتمانیانە دابەش دەکرێت کە بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەرکەوتووە.

 

لێدوانی فەرمی: ڕۆژهات لوقمان، پەیامنێری ئاڤا نیوز لە دهۆک ڕایگەیاند: "لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران بارزانی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی دهۆک قەرەبوو دەکرێنەوە و بڕیارە تاوەکو جەژنی ڕەمەزان، هاوکاریی پێویست پێشکەشی سەرجەمیان بکرێت".

 

زانیاریی زیاتر: لە چوارچێوەی هاوکارییەکاندا تاوەکو ئێستا 601 بەرمیل نەوتی سپی بەخۆڕایی بەسەر زیانلێکەوتووان دابەشکراوە و پرۆسەکەش بەردەوامە.

 

ئەوەش بزانە: دوای ئەوەی لە 19ـی ئەم مانگەدا لافاوێکی بەهێز دهۆکی گرتەوە و سێ کەس گیانیان لەدەستدا، ژمارەیەک هاونیشتمانی تووشی زیانی ماددی بوون و پارێزگاری دهۆکیش دڵنیایی دا، پێش جەژنی ڕەمەزان هەموویان قەرەبوو دەکرێنەوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان