بارهەڵگرێكی پڕ لە لیرەی سووری لە كەركووك دەستی بەسەردا گیرا

شەیری بکە لە:
بارهەڵگرێكی پڕ لە لیرەی سووری لە كەركووك دەستی بەسەردا گیرا

ئەو لیرە سوریانەی دەستی بە سەردا گیرا

ئاڤا نیوز


لە سنووری پارێزگای كەركووك دوو كەس بە پێنج ملیار لیرەی سوورییەوە دەستگیر كران كە لەنێو بارهەڵگرێكدا شاردبوویانەوە.

 

لێدوانی فەرمی: عەمید میقداد میری، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا، تیمەکانی بەشی کاروباری خاڵە سنوورییەکان لە پارێزگای کەرکووک (خاڵی تورکلان) دەستیان بەسەر بڕی پێنج ملیار لیرەی سووریادا گرت کە  لە کاتی هەوڵدان بۆ تێپەڕبوون لە خاڵەکە لە ناو ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگردا شاردرابووەوە. هاوكات تیمەکان شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە و کەسێکی دیکەیان کە لەگەڵیدا بوو دەستگیر کرد.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: گومانلێکراوەکان بەپێی ماددەی (281)ی یاسای سزادان و بە ئاماژە بە ماددەی 52ی یاسای بانکەکان دەستگیر کراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ