بۆ یەکەمجار خانمێکی سعودی بەشداریی پێشبڕکێی شاجوانی گەردوون دەکات

شەیری بکە لە:
بۆ یەکەمجار خانمێکی سعودی بەشداریی پێشبڕکێی شاجوانی گەردوون دەکات

خانمە نمایشکاری سعوودی ڕۆمی قەحتانی

ئاڤا نیوز

بۆ یەکەمجار وڵاتی سعودیە بە نوێنەرایەتیی خانمە نمایشکاری جلوبەرگی بەتوانا (ڕۆمی قەحتانی) بەشداری لە پێشبڕکێی شاجوانی گەردوون دەکات.

لێدوانی فەرمی:  ڕۆمی قەحتانی دڵخۆشی خۆی بە هەڵبژاردنی وەکو یەکەمین نوێنەر و ڕکابەری وڵاتەکەی لە پێشبڕکێی شاجوانی گەردووندا نیشان دەدات و دەڵێت: ئەمە دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ سعودیە، ئێمە دەچینە گۆڕەپانی جیهانییەوە بۆ جوانی و گۆڕانکاری.

زانیاریی زیاتر: قەحتانی خاوەنی ئەزموونێکی زۆرە وەکو نمایشکاری جلوبەرگ و بەشداریی چەندین پێشبڕکێی شاجوانیی کردووە، وەکو (Miss Woman International, Miss Global, Miss planet International, Miss Arab World).

بۆچی گرنگە: بەشداریکردنی قەحتانی بە گۆڕانکارییەکی گەورە لە دونیابینیی وڵاتی سعودیە دادەنرێت، هەروەها گوزارشت لە پاڵپشتیکردنی ئەو وڵاتە دەکات بۆ تواناکانی خانمان لە بەجیهانیکردنیاندا. 

ئەوەی پێشبینی دەکرێت: لە ئامادەکاریدا بۆ بەشداریکردن لە حەفتا و سێیەمین خولی پێشبڕکێی شاجوانی گەردوون لە وڵاتی مەکسیک، چاوەڕێ دەکرێت ئامادەبوونی قەحتانی ڕووداوێکی گرنگ بێت بۆ هەریەک لە وڵاتی سعودیە و ستەیجی شاجوانی گەردوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: