دەزگای مین لەبارەی گەشتكردنەوە هاونیشتیمانیان ئاگادار دەكاتەوە

شەیری بکە لە:
دەزگای مین لەبارەی گەشتكردنەوە هاونیشتیمانیان ئاگادار دەكاتەوە

هەڵگرتنەوەی مین لە كانی قرژاڵەی هەولێر- وێنە: دەزگای گشتی كاروباری مین

ئاڤا نیوز


دوای هاتنی وەرزی گەشتوگوزار، سەرۆکی دەزگای کاروباری مین هۆشداری دەداتە هاونیشتیمانیان بۆ ئەوەی نەچنە ئەو ناوچە و شوێنانەی مەترسی بوونی مینیان لێدەکرێت.


لێدوانی فەرمی: جەبار مستەفا، سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین بۆ ئاڤا نیوز گوتی: بەهۆی هاتنی جەژنی نەورۆز و وەرزی گەشت و سەیران دەستیپێکردووە، داوا لە هاونیشتیمانیان دەکەین لە ناوچە مینڕێژکراوەکان و ناوچە مەترسیدارەکان نزیک نەبنەوە بۆ ئەوەی تووشی ڕووداوی نەخوازراو نەبن.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو ناوچە و شوێنانەی تا ئێستا مەترسی مینیان لەسەرە بریتین لە "ناوچە شاخاوییەکان بەگشتی، ناوچە گەشتییارییەکانی پێنجوێن و گەرمیان و چۆمان و پشدەر و سنووری ئامێدی، لە دەڤەری ڕاپەڕین بەهۆی خاوێنکردنەوە و هەڵگرتنەوەی مین باشتر بووە بەڵام ناوچە شاخاوییەکان هێشتا مەترسییان لەسەرە.


زانیاريی زیاتر: تەنیا لە دەڤەری پشدەر لە چیای قەرەسەرد نۆ کێڵگەی مین هەیە کە ڕێگری کردووە لە دروستبوونی یەکێک لە گەورەترین ناوچە گەشتیارییەکان.سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین وادەڵێت.


ئەمەش بزانە: لەکاتی بینینی هەرشتێکی نامۆ تایبەت بەمین و تەقەمەنی پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە 182 بکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان