
ئاڤا دیجیتاڵ
ئەمرۆ چوارشەممە 17-01-2024 لە برۆكسێلی پایتەختی بەلجیكا، یەكەمین كۆبوونەوەی لیژنەی یەكێتیی ئەوروپا و عێراق بۆ هاوكاری و گەشەپێدان بە ئامادەبوونی شاندی عێراق و هەرێمی كوردستان، بەرێوە دەچێت.
زانیاریی زیاتر: دكتۆر ماهر یۆهان، بریكاری وەزیری پلاندانانی عێراقی و ئەحمەد بەرواری، باڵیۆزی عێراق و شاندی یاوەریان ئامادەی كۆبوونەوەكە دەبن، هاوكات سیروان محەممەد، بڕیكاری وەزیری پلاندانانی هەرێمی كوردستان و د. دلاوەر خالد ئاژگەیی، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە یەكێتیی ئەوروپا بەشداری كۆبوونەوەكە دەكەن.
لێدوانی فەرمی: یەكێتیی ئەوروپا و عێراق، ڕێكەوتنێكی هاوكاری و هاوبەشیان لە نێوان خۆیان واژۆ كردووە، بۆ ڕاپەراندنی كارەكان چەندین كۆمیتەی هاوبەش لە نێوان هەردوولا پێكهێنراون و حكومەتی هەرێمی كوردستان بەفەرمی بەشداری لە كۆبوونەوەكان دەكات و نوێنەری تایبەتی خۆی هەیە، د. دلاوەر خالد ئاژگەیی، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە یەكێتیی ئەوروپا وای بە ئاڤا میدیا گوت.
ئەوەی گرنگە: بابەتی سەرەكیی كۆبوونەوەكان، پرسەكانی سیاسی، ئابووری، سیستەمی بانكی، شەفایەت، پرسی گەنجان، پەرەپێدان بە كەرتی تایبەت و پرسی كەشوهەوا و لێكەوتەكانی دەبن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و سیسی سەبارەت بە غەززە گفتوگۆ دەکەن
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک جەژنی ئەکیتۆی کلدانی و ئاشووری و سریانییەکان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار