
ئاڤا دیجیتاڵ
كۆمكاری عەرەبی ئەمڕۆ كۆبوەوە و هێرشی ئێرانی بۆسەر هەولێر بە تووندی سەركۆنە كرد، هەروەها بەرپرسیارێتی هەر كاردانەوەیەكی هێرشەكەی خستە ئەستۆی ئێران.
چیرۆكە سەرەكییەكە: بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی كۆمكاری عەرەبی "كۆمكاری عەرەبی ئێران بە بەرپرسیار دەزانێت لە دەستدرێژیكردنە سەر خاكی عێراق دووبارە بوونەوەشی بە مەترسی گەورە بۆ ناوچەكە ناودەبات".
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی كۆمكاری عەرەبی "یەكێتی و سەروەری خاكی عێراق گرنگە و مافی عێراقە وەك ئەندامێكی كۆمكارەكە و نەتەوەیەكگرتووەكان پەنا بۆ هەر ڕێگەیەكی دیپلۆماسی و یاسایی ببات لەڕووی نێودەوڵەتییەوە بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو هێرشانە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی سێشەممە 16-1-2024 ڕۆژێك دوای هێرشەكانی ئێران بۆسەر هەولێر، سكاڵایەكی دژ بە ئێران بردە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و نەتەوەیەكگرتووەكان، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەڕێگەی دوو نامەوە سكاڵاكەی ئاراستەی هەردوو دامەزراوە نێودەوڵەتییەكە كردووە لە نیویۆرك و تێیدا هێرشەكەی ئێران بە "پێشێلكاری سەروەری عێراق و سەلامەتی ئاسایشی عێراق و گەلەكەی تۆمەتباری دەكات".
باكگراوند: شەوی دووشەمە 15-1-2024 كاتژمێر 11:30 خولەك سوپای پاسدارانی ئێران بە ژمارەیەك مووشەكی بالیستی هێرشی كردە سەر چەند ناوچەیەكی مەدەنیی لە هەولێر كە بووە هۆی گیان لەدەستدانی پێنج كەس و برینداربوونی شەش كەسی دیكە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و سیسی سەبارەت بە غەززە گفتوگۆ دەکەن
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک جەژنی ئەکیتۆی کلدانی و ئاشووری و سریانییەکان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار